KDC

میتی تورکیا خانمە پارێزەرێکی کورد لە عەفرینی باکووری حەلەب دەڕفێنن

میتی تورکیالە شاری حەلەبی باکووری عەفرین، خانمە پارێزەرێکی کوردیان ڕفاند و چارەنووسی نادیارە.

بەپێی سەرچاوەکان، خانمە پارێزەرەکە ناوی نەجاح عومەرە و، پاش ئەوەی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد داوای گەڕانەوەی هاووڵاتیانی عەفرینی کرد بۆ شارەکەیان، گەڕاوەتەوە شارەکە.

ئەو پارێزەرە لە وەڵامی داواکاری ئەنجوومەنەکە گەڕاوەتەوە عەفرین، هەر ئەوەش بووە هۆی ڕفاندنی لەلایەن میتی تورکیاوە.

پارێزەر نەجاح، دانیشتووی گوندی کویرە-ی سەر بە ناحییەی ڕاجوی باکووری ڕۆژئاوای عەفرینە و، تەمەنی 51 ساڵە و، چارەنووسی نادیارە.

جێگەی باسە، ڕفاندنی هاووڵاتیانی کورد لە شاری عەفرین، ڕۆژانە لە لایەن سوپای تورک و چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە بەردەوامە.

___

سویسرا: کۆچبەرانی تۆمارنەکراو لە شاری زیورخ هەلێکیان بۆ مافی پەنابەری دەبێت ؟

nusar1

سەرۆکی حکومەتی هەرێم پێشوازی لە بەرپرسی ئۆفیسی یەکێتی ئەوروپا کرد

KDC

ناوەندی واشنتۆن ئاهەنگی جەژنی نەورۆزی سەری ساڵی کوردییان سازکرد

nusar1