KDC

شرۆڤەکارێکی سیاسی عەرەب: کورد دەرگایەکی دیکەی سیاسی کردەوە

دوای ئەو جووڵە سیاسیی و دیپلۆماسییەی سەرۆکی هەرێم بۆ  ئیماراتی عەرەبی، شارەزایان ئەم هەنگاوەیان بە کارێکی گرنگی سیاسی دەنرخێنن. هاوکات شرۆڤەکارێکی سیاسیی عەرەبیش دەڵێت، ئەم کارەی هەرێمی کوردستان دەتوانێت دەرگایەکی سیاسیی عەرەبی بکاتەوە و سەرنجی وڵاتانی عەرەبی بۆ لای خۆی ڕابکێشێت.

موحسن عەوزوڵڵا، لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ”سەردانی سەرۆکی هەرێم بۆ ‌ئیمارات گرنگییەکی گەورەی هەبوو، لە تەوقیتێکی گرنگدا بوو، لەو مەشهەدە سیاسییە گرنگانەی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا ڕوو دەدەن، پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی لە ڕووی سیاسی و ئابووری و دیپلۆماسییەوە گرنگییەکی گەورە هەیە و دوای هاتنی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی ئەم پەیوەندییانە بەرەوپێشچوونێکی گەورە بەخۆوە دەبینن.

”سەرۆکی هەرێمی کوردستان توانیویەتی متمانەیەکی گەورەی وڵاتانی عەرەبی بەدەست بهێنێت، چونکە هەرێمی کوردستان ناوچەیەکی گرێدراوە بە ئاسایشی ناوچەکە، پێویستە ئەم سەردانە بەردەوامیی هەبێت بۆ وڵاتانی تری وەک سعوودیە و میسر و چەندین وڵاتانی تر.” ئەو وای گوت.

دەشڵێت: “ئیمارات دەرگایەکی فراوانی سیاسی بوو بە ڕووی ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا کە سەرۆکی هەرێم ئەم دەرگایەی کردووە و لەوێشەوە دەتوانێت بێتە نێو تەواوی ماڵی عەرەبی و وڵاتە بەهێزە عەرەبییەکان و سەرۆکی هەرێم ئەو کاراکتەرە سیاسییە بەهێزەیە کە دەتوانێت ئەو کارە بکات.”

___

چەند وشەیەک بۆ مەرگ و لەدایکبوونی مامۆستا – حەسەن زیرەک

KDC

سیناتۆرە بەناوبانگەکەی ئەمەریکا دوبارە باسی کوشتنی پۆتین دەکات

nusar1

چەند لیوایەکی یەکەی 70 و 80 دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە

KDC