KDC

لە دوو کۆبوونەوەی جیادا، ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە ، لە وڵاتی فینلاند لەگەڵ سەرۆک شارەوانی و سەرۆکی ئەنجوومەنی شارەوانی شارێکی ئەو وڵاتە کۆبوونەوە

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە کۆبوونەوەیەکی لە فینلاند ئەنجامدا و دوای کۆبوونەوەکەش، لە ماڵی بەرپرسی ناوەندی شاری ساڵۆ ئەو وڵاتە و بە ئامادەبوونی پارێزگار و سەرۆکی شارەوانی شارەکە، کۆبوونەوەیەکی دیکەیان ئەنجامدا.

ئەمڕۆ یەک شەممە رێککەوتی 31ی10ی2021، بە سەرپەرشتی هەورامان عەلی تۆفیق بەرپرسی راگەیاندنی ناوەند و، گژاڵ دەروێش بەرپرسی پەیوەندییەکانی ناوەند، لە شاری ساڵۆی وڵاتی فینلاند و، بە ئامادەبوونی ئەندامانی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە فینلاند و ژمارەیەکی دیار و بەرچاوی کوردانی دیاسپۆرا کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

شایەنی باسە لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کاروچالاکی و بەرنامە و پلانی ئایندەی ناوەندی فینلاند و فراوانکردنی ناوەندەکە کرا، هەر لە میانەی کۆبوونەوەکەشدا، بەشداربووان ڕاوبۆچۆن و بیروڕای خۆیان دەربڕی، کۆبوونەوەکە ماوەی دوو کاتژمێری خایاند و دەستەی نوێی ناوەند بۆ وڵاتی فینلاند ھەڵبژێردرا.

هەر لە میانەی سەردانەکەیاندا بۆ وڵاتی فینلاند و دوای کۆبوونەوەی ناوەندەکە، لە دیدارێکی تایبەتدا و لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی، ئێڕۆ ڤاینیۆ و، سەرۆکی ئەنجوومەنی شارەوانی، یانی لاولووما، لە شاری ڕایسیۆ، لە ئێوارەخوانێک کۆبوونەوە لەگەڵ ناوەندی فینلاند کۆبوونەوە ئەنجام درا، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆستایەتی کورد و وڵاتی فینلاند و ھاوکاری و ھاوبەشی نێوان ناوەندی ڕەوەندی کورد و لایەنە بەرپرسەکان و پارتی سۆسیال دیموکرات کرا، کە دووەم پارتی سیاسیی ئەو وڵاتەیە.

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا پرسەو سەرخۆشی ئاراستەی سەیران خان دەکات

Harmn

وشە وەک دەرمانێک بۆ زامەکانی جەنگ و کۆچ..گفتوگۆیەک لەگەڵ سەروا عەزیز لەسەر هێزی ئەدەب و مۆسیقا

Karzan

ئەمەریکا هاوڵاتیانی ئاگاداردەکاتەوە گەشت بۆ چوار وڵات نەکەن

KDC