KDC

ئەڵمانیا : پەنابەران لە ژێربارو دۆخێکی دەروونی ناهەمواردا دەژین

لە ئەنجامی ڕاپرسی یەکی سایکۆلۆژی لە سەربارو  دۆخی پەنابەرانی وڵاتەکەی لەلایەن دکتۆرێکی دەروون ناسی ئەڵمانیا لەگەڵ پەنابەرانی وڵاتی ئەڵمانیا لە چەند شوێنێکی جیاجیا و بەربڵاوی ئەم وڵاتەدا ڕێکخراوی(پڕۆ ئەزویلی) ڕایگەیاند کە زۆربەی زۆری ئەو پەنابەرانی ڕوویان کردۆتە ئەڵمانیا لە ژێربارو دۆخێکی دەروونی ناهەمواردا دەژین و زۆرینەیان لە ژیان و گوزەرانی ئەم وڵاتە ڕازینین و هەست بە جیاوازی زۆری مامەڵەی ڕۆژانە دەکرێت لە گەڵیاندا .

هاوکات ڕەخنەی زۆریان هەیە لە شێوازی مامەڵەکردنی دامە دەزگا حکومی و تەندروستی یەکان لەکاتی وەڵام دانەوە و ڕاپەڕاندنی کارەکانیان تەنانەت لە کاتی سەردانکردنی دکتۆریش وەک پێویست گرنگی یان پێ نادرێت .

هاوکات ئەمڕۆ کەسێک لە ئەڵمانیا بەبێ ئەوەی ڕەگەزنامەی ڕابگەنرێت بە ئوتۆمێلەمەی بە بەردەم قوتابخانەیەکی سەرەتایی لە هەرێمی هیسن هێرشی کردە سەر چەند قوتابی یەک و یەک لەو منداڵانەی کوشت و دووانی تریان بەسەختی بریندارن و ئەنجام دەری تاوانەکەش ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەروونی کراوە و لە ژێر لێکۆڵینەوە دایە.

___

ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆن وێبنارێکی لەسەر کورد و مۆدێرنێتە سازکرد

nusar1

نزیکەی 11 ھەزار خێزان چاوەڕێی یەکگرتنەوە و بەیەکگەیشتن بە خێزانەکانیان دەکەن لە ئەڵمانیا

KDC

یابان ماڵئاوایی لە بەتەمەنترین ئافرەتی جیهان دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW