KDC

سوید دادگای دایک و باوکێک لەسەر هاوسەرگیری منداڵە خوار تەمەن 18 ساڵانەکەیان دەکات

داواکاری گشتی هاوسەرۆکانی وێستمانلاند بۆ یەکەم جار لە سوید، دوو دایک و باوک بە تۆمەتی هاوسەرگیری منداڵ دادگایی دەکرێن.

داواکاری گشتی هاوسەرۆکانی وێستمانلاند بە هاوسەرگیری کوڕێکی تەمەن 17 ساڵ دایک و باوکێکیان تۆمەتبار کرد و دادگایی کردن، لە کاتێکدا هاوینی ساڵی ڕابردوو پەرلەمانی سوید، یاسای هاوسەرگیری منداڵانی توندتر کردەوە و سزای ڕێگەدان بە هاوسەرگیری منداڵانی بۆ چوار ساڵ زیندانی دیاریکرد.

لە ڕاپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی سویددا هاتووە، لە هاوینی ڕابردوودا زیادبوونی ئەو کچانەی ئاشکرا کرد، کە دوای جێهێشتنی سوید داوای یارمەتیان کردووە بۆ ڕێگریکردن لە هاوسەرگیرییان، ئەوەش زیاتر لە نێو پەنابەرەکانی ئەو وڵاتەدا بوونی هەیە.

___

بەیاننامەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەبارەت بەو هێرشە دوژمنکارانەی دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان

Harmn

سەندیکای پۆلیسی یەکگرتووی ئەڵمانیا لە بارەی کۆچبەرانی سەر سنووری پۆڵۆنیا داوایەکی
بەپەلە لە حکوومەتی وڵاتەکەی دەکات

KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێک ئاڕاستەی خوشک و برا ئێزدییەکان دەکات

Harmn