KDC

بە هۆی ژەهراوی بوون، ڕووسیا هاوردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی تورکی قەدەغە دەکات

دەستەڵاتی پاراستنی بەکارهێنەری فیدڕاڵی ڕووسیا ،هاوردەکردنی لیمۆی کۆمپانیای تورکی گۆندەر سۆگوکی قەدەغەکردووە، بەو پێیەی پێشێلکاری تەندرووستی ئەنجامداوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەڵاتی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لە 3ی تشرینی دووەمی 2021ەوە هاوردەکردنی بەرهەمی لیمۆ لە تورکیاوە بۆ ڕووسیا ڕاگیرا، لە پێناو رێگری لە پەیدابوون و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ژەهراویبوون لە نێو دانیشتواندا.

شایانی چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ڕووسیاش بەهۆی دۆزینەوەی ڕێژەی زیادبوونی دەرمانی هەڵئاوسان لە لالەنگی، هاوردەکردنی ئەو بەرهەمەیشی کە لەلایەن کۆمپانیایەکی تورکەوە هاوردە دەکرا، قەدەغەی کرد.

___

دوای گرتن و ئازادکردنی سێ کچ، ئیتڵاعات هۆشداری بە کەسوکاریان دەدا

KDC

بۆ یەکەمجار گورچیلەی بەراز بۆ مرۆڤ دادەنرێت

KDC

دەوڵەت بە داینەمۆی ناسیۆنالییزم

KDC