KDC

پێش ئەوەی کارێکی توندڕەوی ئەنجام بدات، سوید گەنجێک دەستگیر دەکات

دەستەڵاتدارانی سوید گەنجێکی بیست ساڵیان بە گومانی پلانی هێرشێکی جددی بۆ سەر دادگای سکراببێری دەستگیرکردووە، کە گومان دەکرێت زیاتر لە ساڵێک بێ پیلان بۆ هێرشەکە دانابێت.

گابریل فرنشتێد، بەرپرسی ئاسایشی سابۆ گوتی: کەیسەکە بەستراوەتەوە بە توندڕەوییەوە.

دەزگا ئەمنییەکان بەدوای ئەو پیاوەدا دەگەڕان کە خەڵکی ڤیسترا گۆتلاندە، دوای ئەوەی فەرمانی دەستگیرکردنی بە غیابی دەرکرا، دوێنێ تواندرا دەستگیربکرێت.

گومان دەکرێت ئەو گەنجە ئامادەکاریی بۆ هێرشێکی جدی بکات کە دەبێتە هۆی وێرانکاریی گشتی، لەماوەی مانگی ئابی 2020 تا تشرینی دووەمی 2021 لە فالچۆپینگ.

___

ئەکتەرێکی ئەمەریکی بەڕێوەبەری فۆتۆگرافی فیلمەکەی دەکوژێت و دەرهێنەرەکەیشی بریندار دەکات

KDC

بەریتانیا : تیپێکی تۆپی پێی سەربە بە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا

Harmn

یۆنسێف:لە ساڵی 2021زیاتر لە 36ملیۆن منداڵی پەنابەر لە جیهاندا تۆمارکراوە

Harmn