KDC

پۆلۆنیا لە بەرامبەر لێشاوی پەنابەران باری لە ناکاوی ڕاگەیاند

سۆران حەسەن ..

ئاژا نسەکانی سەر لەبەیانی ئەمرۆ دووشممە لە گرتە ڤیدۆیکەدا لێشاوی پەنابەرانی لە سنوری بیلاروسیا و پۆلۆنیا بڵاوکردۆتەوە
پەنابەران کە ژمارەیان بەسەدان کەسە بەلێشاو بەرەو سنورەکان کەوتونەتە رێی کە زۆربەیان خەڵکی ڕۆژهەلاتی ناوەراست و ئاسیان
لەم بارەوە وەزیری بەرگری پۆلۆنیا باری لە ناکاوی لە وڵات ڕاگەیاند زیاتر لە 12 هەزار سەربازیان خستۆتە ئەرکەوە بۆ هەموو ئەگەرێک ئامادەن
هەروەها بیلاروسیا کە گرتەڤیدۆی پەنابەرانیان بلاوکردۆتەوە ئاماژەبەوەی پەنابەران فڕۆکەخانەی مینسکیان جێهێشتووە و بەرەو سنووری پۆڵەندا بەڕێکەوتوون. ستانیسواڤ ژارن، گوتەبێژی هێزە ئەمنییەکانی پۆڵەندا رایگەیاندووە، “زانیاریی نیگەرانکەر لە سنوورەوە گەیشتوون، ژمارەیەکی زۆر لە کۆچبەران لە بێلاڕووس لە نزیک سنووری پۆڵەندا کۆبوونەتەوە. ئەوان بەرەو سنووری کۆماری پۆڵەندا بەڕێکەوتوون و هەوڵدەدەن بە کۆمەڵ بێنە نێو وڵاتەکەمانەوە”.

هەزاران کۆچبەر کە زۆربەیان خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن، لە مانگی ئابەوە هەوڵیانداوە سنوورەکە ببەزێنن لە جوڵەیەکدا کە گومانەکانی یەکێتی ئەوروپا بیلاروس لەپشتەوەیە لەبەرامبەر سزاکانی یەکێتی ئەوروپادا

جێی ئاماژەیە لەمانگی پێنجی ئەم ساڵ ئەلکسەندەر لۆکاشینکۆ سەرۆکی بلاروسیا
لەبەرامبەر گەمارۆکانی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند : هیچ ڕێگریەکی لە بەرامبەر گەشتی پەنابەران بۆ پۆلۆنیاو وڵاتانی تر ناکەین
هەرچەندە وڵاتانی پۆلۆنیا ،لاتیفیا و لیتوانیا ڕێوشوێنی توندی سنوریان کردووە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەهەزاران پەنابەر سنورەکانیان بەزاندووە

سەرچاوە:-
ئاژانسەکانی هەواڵ
رووداو

___

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق: گەڕاندنەوەی زۆرەملێی پەنابەران لە وڵاتانی دیکەوە رەتدەکەینەوە

KDC

ئیتاڵیا لە بەرامبەر پێشبینی لێشاوی کۆچبەران ،داوای دووبارە دابەشکردنەوەی پەنابەران لە یەکێتی ئەوروپا دەکات

Harmn

یۆنان نیازی خۆی ڕاگەیاند کە زیاتر هاوکاری تورکیا بکات لەسەر پرسی کۆچکردن

KDC