KDC

کەشتی پێنجەمی ئەمەریکا گەیشتە دەریای سوور

ئەمڕۆ پێنج شەممە، کەشتی پێنجەمی ئەمەریکی گەشتە دەریای سوور، بۆ مەشقکردنی سەربازی کە لە نێوان هەریەکە لە ئیسرائیل و ئەمەریکا و ئیمارات و بەحرەین، بە هاوبەشی بەڕێوە دەچێت.

کەشتی پێنجەمی ئەمەریکا لە ئەکاونتی تویتەرەکەیدا دەڵێت: هێزەکانی ئیمارات، بەحرەین، ئیسرائیل و فەرماندەیی نێوەندی دەریایی ئەمەریکا، لە 10ی تشرینی دووەمدا دەستیان بە ئەنجامدانی ڕاهێنانێکی هەمەلایەنە کرد، لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایشی دەریای سوور.

براد کۆپەر، فەرماندەی فەرماندەیی نێوەندی دەریایی ئەمەریکا، گوتیشی: “زۆر سەرنجڕاکێشە بۆ بینینی ڕاهێنانی هێزەکانی ئەمەریکا لەگەڵ هاوبەشە هەرێمییەکان بۆ بەرزکردنەوەی توانای ئاسایشی دەریایی کۆمەڵەکەمان، هاوکاری دەریایی یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی ئازادی گەڕان و لێشاوی ئازاد لە بازرگانی”.

___

هاووڵاتییەکی شاری دیواندەرە دەستگیر دەکرێت

KDC

تورکیا: لە 21گرتوخانەی ئەستەنبول نزیکەی 3608 حاڵەتی پێشلکاری بەرانبەر زیندانیکراوان ئەنجامدراوە

Harmn

هەزار تێستی فێڵاوی “پی سی ئار”… پۆلیسی سوێد بە دوای عیماد ئەلسەید دا دەگەڕێت

KDC