KDC

بە شمشێر و لەسەر شەقامێکی ئەستەنبووڵ ژنێک دەکوژرێت

ئاژانسی هەواڵی دیمیرورین هابر، کوشتنی ژنە ئەندازیارێکی تەمەن 28 ساڵی لە شەقامێکی ئەستەنبووڵ بە شمشێرێکی سامورایی، لە لایەن پیاوێکەوە بڵاو کردەوە.

ئەوەش بڵاوکراوەتەوە، کە ئەو ژنە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە و، هاوکا بکوژەکەش دەستگیرکراوە.

باس لەوە دەکرێت کە نە تاوانبارەکە و نە قوربانییەکە یەکتریان نەناسیوە.

تاوانبارەکە تەمەنی 27 ساڵە و، ئاشکرای کرد کە لە بێزاریدا ئەو ژنەی کوشتووە و، بۆیە ئەویشی هەڵبژاردووە، زانیویەتی ناتوانێ بەرگری لە خۆی بکات.

___

چالاکوانێکی بۆکان دەستگیر دەکرێت

KDC

دەستەی نوێی بەڕێوەبەریی فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان لە دیاسپۆرا هەڵبژێردرا

Karzan

گۆڕینی پڕۆگرامی خوێندنی سێکس لە قوتابخانەکانی سوید

Harmn