KDC

کەریم بنزیمە بەردەوامە لە شکاندنی ژمارەکان

بنزیمە ژمارەیەکی دیکەی بۆ کەڵەشێرەکانی فەڕەنسا تۆمارکرد و دووپاتیکردەوە، کاریزمای سەرەکی پێکهاتەکەى دیشامپە.

پێگەى ئوپتا بۆ ئامارەکان ئاشکرایکرد، کەریم بنزیمەى هێرشبەری هەڵبژاردەى فەڕەنسا، لە تۆمارکردنی ژمارەکان بە درێسی کەڵەشێرەکانەوە بەردەوامە و، لە چوار یاری ڕابردوودا لەگەڵ کەتیبەکەى دیشامب، گۆڵی تۆمارکردووە.

ئۆپتا ئاشکراشیکرد، بنزیمە تاکە یاریزانی فەڕەنسییە لە چوار یاری یەک لەدوای یەکدا گۆڵ تۆماربکات و، ژمارەکەى پێشووش هەر بەناوی خۆیەتی، کە لە 2013 بۆ 2014 بە تۆمارکردنی پێنج گۆڵ لە پێنج یاری لەدوای یەک بۆ فەڕەنسییەکان تۆمارکردبوو.

لە لایەکی دیکەوە تۆڕی سکواکا بڵاویکردەوە، بنزیمە پاش گەڕانەوەى بۆ تیمی تۆپی پێی فەڕەنسا، بەشداری نۆ یاری کردووە بە تۆمارکردنی پێنج گۆڵ و چوار گۆڵیشی لە سێ یاری ڕابردودا بووە، کە دوو گۆڵێان بەرانبەر کازاخستان و، دووگۆڵیشی بە جیا لە دژی ئیسپانیا و فنلەندا تۆمارکردووە.

___

ئیتڵاعات بەساڵاچوویەکی کورد دەستگیر دەکات

KDC

پەیامێک لە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە

nusar1

ڕوسیا: نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم و ڕەوەندی کوردستانی چالاکییەکی گرنگ بەڕێوەدەبەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW