KDC

430 کۆچبەری سەر سنووری نێوان بێلاڕووس و پۆڵەندا بە فڕۆکەیەک دەگەڕێنەوە عێراق و هەرێمی کوردستان

.

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە 18-11-2021 ، یەکەم کاروانی ئەو کۆچبەرانە بە گەشتێکی ئاسمانیی تایبەت بگەڕێنەوە فڕۆکەخانەی بەغدا.

کۆچبەرەکان کە خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستانن، بە فڕۆکەیەک لە گەشتێکی ئاسمانیی تایبەتدا لە مینسکی پایتەختی بێلاڕووسەوە دەگەڕێنەوە فڕۆکەخانەی بەغدا و دواتریش دەگەڕێنەوە شار و ماڵی خۆیان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگەیاندووە، هەلومەرجەکانی گەڕانەوەی 430 کۆچبەری نایاساییان ئامادە کردووە و دەگەڕێندرێنەوە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی عێراق بە گەشتێکی تایبەت لە فڕۆکەخانەی بەغداوە بەرەو فڕۆکەخانەی مینسکی پایتەختی بێلاڕووس، دەستی بە فڕین کردووە.

هەزاران کۆچبەری نایاسایی کە بەشێکیان خەڵکی هەرێمی کوردستانن، لە بێلاڕووسەوە هەوڵی چوونە ناو خاکی پۆڵەندا دەدەن و هێزە سەربازی و ئەمنییەکانی پۆڵەنداش رێگرییان لێ دەکەن.

بێلاڕووس کە هاوپەیمانی رووسیایە، کێشەی پەنابەران وەک چەکێک دژی یەکێتیی ئەوروپا بەکار دەهێنێت کە پۆڵەندا ئەندامە لەو یەکێتییە

___

دیداری کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی

Harmn

ئەڵمانیا: وەرزشوانێکی کورد لە کێبەرکێی زۆرانبازی ڕۆمی میدالیایی زیوی دەستەبەر دەکات

Harmn

ئەمریکا: لە پرۆژەکەی کۆنفیدراسیۆن چەندان قوتابیی کورد بڕوانامەی دەرچوونیان پێبەخشرا

Harmn