KDC

ئێران لە کەنداو دەستی بەسەر کەشتییەکی نوێدا گرت

ئاژانسی دەنگوباسی فەرمیی RNA بڵاویکردەوە، ئەتلانتا ئەمڕۆ شەممە، دەستی بەسەر کەشتییەکی بیانیدا گرت، کە سووتەمەنییان بە نایاسایی لە کەنداو هەڵگرتبوو.

عەقید ئەحمەد حاجیان، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران لە هەرێمی هورمز، گوتی: “فلۆتیلفەی 417، هێزی دەریایی سوپای پاسداران لە ئۆپەراسیۆنێکی تێکەڵدا، کەشتیەکەیان دەستبەسەرکردووە، لە کاتێکدا کە 11 تاقم لە سەر کەشتی بوون”.

شوێنی کەشتیەکە نادیارە و دیاری نەکراوە کە بەرەو کوێ دەڕوات.

حاجیان، گوتیشی: “150 هەزار لیتر بەنزین لەسەر کەشتیەکە بینراون، ئەو دەستەیە بۆ تەواوکردنی ڕێککارە یاساییەکان هێنراونەتە دادگا”.

___

لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان لە ڕووداوی کرێکارە پاککەرەوەکەی ماڵی سەرۆکوەزیران دەستی پێکرد

KDC

نزیکەی 500 کۆچبەر لە تونێلێکی تەسکی باکووری پاریس دەگوێزرێنەوە 

KDC

ڕوسیا هەڕەشەی دەسگیرکردنی بەرپرسانی کۆمپانیا بیانییەکان و زەوتکردنی سەرمایەکانیان دەکات

Harmn