KDC

ئەمیر جەرجیس: ئەوروپا کۆچبەرانی سنووری بیلاڕوس و پۆڵەندا وەرناگرێت

لە بەرنامەی دیمەنێن دیاسپۆرای رادیۆی ڕەوەندی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، بەرپرسی دیسکی ئەوروپای پارتی دیموکراتی کوردستان، لەسەر پرسی دیاردەی کۆچی کوردان، رایگەیاند، بەو پێیەی بەکارهێنانی کۆچبەران لە لایەن بیلاڕوسەوە وەک کارتێکی سیاسیی و فشار بەرانبەر یەکێتی ئەوروپا بەکاری دێنێت، ئەوروپاش ئامادە نییە پەنابەران وەربگرێت.

ئەمیر جەرجیس بەرپرسی دیسکی دیاسپۆرای پارتی دیموکراتی کوردستان، لە بەرنامەی دیمەنێن دیاسپۆرای رادیۆی ڕەوەندی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، باسی لە دیاردەی کۆچی کوردان کرد، بە تایبەتیش تیشکی خستە سەر رێگەی بیلاڕوس، ئاماژەی بەوەکرد، کە بەکارهێنانی کۆچبەران لە لایەن ئەو وڵاتە وەک کارتێکی فشاری سیاسیی بەرانبەر ئەوروپا، هۆکاری سەرەکییە کە وڵاتانی ئەوروپا کۆچبەران وەرنەگرن و دەرگای یەکێتییەکە بە ڕوویاندا نەکەنەوە، هاوکات یاسای یەکێتی ئەوروپاش رێگە بە وەرگرتنی ئەو لێشاوە نادات.

___

ئۆکرانیا:ڕزگارکردنی 260 سەربازی لە کارگەی پۆڵای ئازۆڤستالی گەمارۆدراوی شاری ماریۆپۆل ڕاگەیاند

Harmn

هەولێر: تاهیر هەورامی بەشداری پانێلی ئینسکلۆپیدیایی پارتی بەبۆنەی پێنجەمین ساڵیادی ڕێفراندۆمی سەربەخۆی کرد

Harmn

پەیامی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک

Harmn