KDC

مانچستەر یۆنایتد بە فەرمیی دەرکردنی ڕاهێنەر سۆلچاری ڕاگەیاند

بە هۆی ئەنجامە خراپەکانی یانەکەوە، مانچستەر یۆنایتد، راهێنەرە نەرویجییەکەی دوور دەخاتەوە و، بە شێوەیەکی کاتی مایکل کاریک لە شوێنی دادەنێت.

یانەی مانجستەر یۆنایتدی ئینگلیزی، ڕاهێنەری نەرویجی ئۆلی گونار سۆلچاریان لە پۆستەکەی دوورخستەوە، ئەوەش بە هۆی ئەنجامە خراپەکانی لەگەڵ یانە شەیتانە سورەکان، بە ئەنجامدانی 12 یاری لە خولی ئینگلیزی، لە پلەی حەوتەمە و، حەڤدە خاڵی کۆکردۆتەوە، ئەمەش پاش ئەوەی دوێنێ بەرانبەر واتڤۆرد، بە ئەنجامی چوار بەیەک تووشی شکستێکی قورس بوو.

یانەی مانجستەر یۆنایتد، لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە دەکات، کە مایکل کاریک، بەشێوەیەکی کاتی ئەرکی ڕاهێنەری شەیتانە سورەکان دەگرێتە ئەستۆ.

___

خاچی سوور بێ وەڵامە لەسەر نامەی بارودۆخی کۆچبەرانی سنووری پۆڵەندا

KDC

سودەکانی هەنجیر

KDC

سوودەکانی تووی وشک

KDC