KDC

گیان لەدەستدانی پەنابەرێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە یۆنان

پەنابەرێکی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کاتی چوون بۆ وڵاتی یۆنان بە هۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەست دا.
ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕۆژهەلاتی کوردستان ئاشکرای کرد، کە ژنە پەنابەرێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی “مێهری نەبی زاده” تەمەن ٢٧ ساڵ لە کاتی چوونی بۆ وڵاتی یۆنان بە هۆی دووری ڕێگا و ماندوویەتی، نەخۆش کەوتووە و دواتر بە هۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەست داوە.
مێهری نەبی زاده لەگەڵ هاوژین و دوو کچە ٤ و ٧ ساڵانەکەی لە سنووری وشکانی تورکیاوە بەرەو یۆنان ڕۆشتوون، دوێنێ دووشەممە ڕێکەوتی 14/6/2021 جەڵتە لێیداوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە.
بە پێی ئامارەکانی ڕێکخراوی هەنگاو، لە ماوەی 6 مانگی ڕابردوودا لانیکەم 11 پەنابەری رۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕێگای یۆنان گیانیان لە دەست داوە کە لەو ژمارەیە ٩ کەسیان خەڵکی شاری سەردەشت بوون.

___

کۆنفیدراسیۆن کەمپینێک ساز دەکات

Harmn

بیلاڕووس هەڕەشەی خۆی ئەنجام دەدات، کۆمەڵێ پەنابەری زۆر بەرەو سنوورەکانی پۆڵەندا بەڕێ دەکەون

KDC

پەیامی سەرخۆشی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بۆ بنەماڵەو کەسوکاری عومەر چاوشین

Harmn