KDC

تەندروستی جیهانی: لە ئەوروپا کارەسات ڕوو دەدات

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداریدا، کە لەوانەیە ژمارەی مردن بە کۆرۆنا لە ئەوروپا، لە 1.5 ملیۆن بۆ 2.2 ملیۆن تا ئازاری 2022 بەرزبێتەوە، ئەگەر دۆخەکە وەک خۆی بمێنێتەوە.

رێکراوەکە پێشبینی ئەوە دەکات، کە فشاری زۆر بەرز، یا زۆر توند لە یەکەی چاودێری چڕی 49 بۆ 53 وڵات لە نێوان ئێستا و 1ی ئازاری 2022 بگرێتەوە، هەروەها پێشبینی دەکرێت کۆی ژمارەی مردووە تۆمارکراوەکان تا بەهاری ساڵی دابێت بگاتە زیاتر لە 2.2 ملیۆن.

زانیاریەکانی WHO دەریخست کە مردنەکانی پەیوەست بە کۆڤد دوو هێندە بووە لە کۆتایی مانگی ئەیلولەوە، لە 2100 لە ڕۆژێکدا بۆ نزیکەی 4200 بەرزبووەتەوە.

رێکخراوەکەئەوەش دەڵێت، کە بارودۆخی کۆڤید-19 لەسەرانسەری ئەوروپا و ئاسیای نێوەڕاست زۆر جددیە، ئەوان ڕووبەڕووی زستانێکی بەرەنگاری دەبنەوە، داوای “ڤاکسینی زیاتر” دەکەن.

___

نامەیەك لە خۆمەوە بۆ خۆم

KDC

مانچستەر یۆنایتد بە فەرمیی دەرکردنی ڕاهێنەر سۆلچاری ڕاگەیاند

KDC

نەرویج تا ساڵی 2025 سەرجەم ئوتۆمبێلەکانی دەبنە کارەبایی

KDC