KDC

دیزاینەر خاتوو دیلا موراد لە وێستگەی گوڵان بۆ ناساندنی کەلتووری کوردی


ئاشتی گەرمیانی .. هەولێر

گووڵان دەزگایەکی خێرخوازی تۆمارکراوە لە ووڵاتی بەریتانیا کەلە ساڵی ٢٠٠٩ وە دامەزراوە ، گرنگی دەدات بە فۆلکلۆرو ڕۆشنبیری کوردی .
هیچ پەیوەندیەکی بە سیاسی و یان ئاینیی یەوە نی یە ، بەڵکو گرنگی دەدات بە ئاهەنگ و ناسنامەی کوردی و پارێزگاری کردن لەو کەلتوورە بۆ بەرژەوەندی هەموولایەک .
خاتوو دیلا موراد لە هەڵەبجە لە کوردستانی باشوور لەدایك بووە ، ئەو مرۆڤە هونەرمەندو دەست ڕەنگین و چالاک وانەیە کەلە ووڵاتی بەریتانیا ئەزموونێکی چڕو پڕی هەیە لەبوارەکانی کەلتوورو ڕۆشنبیری وکەڵچەرو فۆلکلۆری کوردی وە زۆر گرنگی داوە بە مێژووی میللەتەکەمان لە ڕووی خوێندنەوەو فۆتۆگرافی و جل و بەرگی کوردەواری و دیزاین و پۆشاك و جوانکاری و هونەرو ، پەیوەندییەکی تۆکمەو دۆستانەی هەیە لەگەڵ ڕەوەندی کورد لەدەرەوە وە لەگەڵ دەزگا مرۆیی و کەلتووری وڕۆشنبیری و کەسایەتی یە ناودارەکانی جیهان بەگشتی ، هەربۆیە دەزگای گوڵانی دامەزراندوە لە ساڵانی ٢٠٠٩ کە وەبەرهەم هێنان و نمایشی جلوبەرگی کوردی ئاسایی کردووە وە خۆی وەکو دیزاینەرێك و پلان دانان و تەسمیم دروست کردنی تایبەتی ناسراوە ، زۆر جار کۆبونەوە و نمایشێکی هونەری بۆ پۆشاکەکان کردوە لەگەڵ باگراونی مۆسیقاو ئاوازی کوردی ، دەزگای گوڵان بناغەیەکی گرنگ بووە بۆ پێشکەش کردنی نمایشی پۆشاکی کوردی لە نێوان هەڵپەڕێ و موسیقادا ، بەتایبەتی چالاکی ڕۆشنبیری لە ڤیستیڤاڵی ڕوناکی کوردی یەکەم بۆ گوڵان لە سەنتەری ئاشتبوونەوە و ئاشتی لە شاری سانت ئەتیلیوبورجا لە مارسی ٢٠٠٩ ، هەر لەو چالاکی یە دا پێشانگایەکی هونەری شێوەکاری بۆ کاری هونەرمەندانی کورد ساز کردبوو ، وە زۆر جاریش گرنگی دەدات بە شیعری کوردی و ڕۆمان و چیرۆکی کوردی ، وە موسیقا و سەماو سینەما .
من دەمەوێت ئەوتان بە بیر بهێنمەوە کە دەزگای گوڵان دەستەیەکی بەڕێوەبردنی هەیە کە بریتی یە لە دیفید کارینجون و سارە بانیزو و کارلا جارینیلاس و ڕێبوار سەعید و ڤیان ڕەحمان و تان جاف ، وە بەڕێوبەری هونەری گوڵان خاتوو دیلا مورادە ، وە بەڕێوەبەری داهێنان ڕیتشارد وایلدنج ، وە چەند شارەزاو پسپۆڕێکی هونەری تر کە هاوکاریان دەکات وەکو هونەرمەند مەریوان جەلال و ڕێبوار فەتح لە شیعردا . لەساڵانی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٣ گوڵان کۆمەڵێك چالاکی بە ڕێوە برد لە ڤیستیڤاڵە کوردیەکان ، لەهەر ڤیستیڤاڵێك هەڵپەڕکێ ی کوردی و فلیمیك بەناوی ڕوناکی لە لەندەن ئەنجام داوە ، لەگەڵ خوێندنەوەی شیعر و گوێ گرتن لە ئاوازی کوردی وەکو شەو چرایەك و ئامادەکردنی خواردنی کوردەواری .
دەزگای گوڵان کۆمەڵێك کاری تری کردوە لەسەر هاونیشتیمانی یەکانی کوردستان کە ئێزیدین و کاکەیین و یەهوود و مەسیحی لەکوردستان ،
لە ساڵانی ٢٠١٣ – ٢٠١٥ گوڵان هەستا بە ڕێکخستنی گەشتێك بۆ شێوەکارانی گەنجان بۆ بینالی ڤینیسا لە ووڵاتی ئیتاڵیا بۆ هاوکاری کردنیان لە جیهانی دەرەوەی کۆمەڵگای هونەری کوردی ، وەلە ساڵی ٢٠١٣ بەڕێوەبەری هونەری گوڵان دیلا موراد و وە بەڕێوەبەری شارەزا ڕیتشارد ویلدنج جەختیان کردەوە کە ڤیستیڤاڵێك ساز بدەن بۆ یادی ٢٥ ساڵەی هێرش بە چەکی کیمیایی بۆ سەر هەڵەبجە لە کوردستانی باشوور .
هەروەها دەزگای گوڵان بەشداری کرد لە ڤیستیڤاڵی ڕووناکی بۆ هونەر ساڵی ٢٠١٤ بە پێشانگایەکی جل و بەرگی کوردەواری وە نمایشی زیندوو لە ژێر ناو نیشانی ڕەنگەکان لە کوردستانەوە لە سەنتەری ئیسماعیلی لە لەندەن ، دواتر لەساڵانی ٢٠١٥ بەشداریان کرد لە ڤیستیڤاڵی ڕووناکی بە پێشانگایەک بەناونیشانی دژایەتی و هیوا کە هونەرمەندان لەژێر ڕووبەڕوبونەوەیەك سەختدا دەژین لە سوریا و عێراق.
بۆ ماوەی ٣ ساڵ ڤیستیڤاڵێك ساز کرا بەناوی رووناکی ، کە بریتی بوو لە ڕوناکی ١ و ٢ و ٣ و ٤ کە سێ ڕۆژ بەردەوام بوو . لەساڵی ٢٠١٦ دەزگای گوڵان باجێکی دیزاین کرد بۆ شەهیدان ، بەڵام دواتر بە ڕۆژی هەڵەبجە ناسرا ، وە زۆربەی بەرپرسان لەیەخەیانی داوە .. بەڵام هێمای شەهیدانە ئەو باجە هونەری یە .
پێشانگای گەڕانەوە بۆ کوردستان ، پێشانگایەکی فۆتۆگرافی بۆ ڕیتشارد وایلدنج لەگەڵ وێنەی مێژووی بۆ ئەنتۆنی کیرستینغ بوو کە دەزگای گوڵان لە چەند جێگایەك وەکو سەرۆکایەتی پەرلەمان و پەیمانگای کورتولد بۆ هونەر و زانکۆی ئاکستر لە بەریتانیا و لە هەولێرو سلێمانی لەهەرێمی کوردستانی عێراق نمایش کرا . گوڵان ئاهەنگی دە ساڵەی گێڕا لەساڵی ٢٠١٩ بە پێشانگایەك بەناوی ڕێگا یەك لە ڕێگای کوردستانەوە ، کە ١٨ هونەرمەندی کوردی و جیهانی تێیدا بەشدار بوون لە گەلەری ٢١ لەلەندەن . لە تەنیشت پێشانگاکەوە گوڵان وورك شۆپی کاری پی وە نمایشی هونەری و نمایشی فلیمی ئەنجام دا .
لەسالی ٢٠٢١ گۆڤارێکی هونەری بەناوی هەڵەبجەوە لەلایەن دەزگای گوڵان وە بڵاو کرایەوە کە بەشێك بوو لە ڤیستیڤاڵ و گەشتی نێودەوڵەتی ، کە تێیدا بابەتی ڕۆشنبیری وە جوانی هەڵەبجەت تێدا بوو پێش کارەساتی ڕووداوی کیمیاوی وێران کەر لەساڵی ١٩٨٨ .
من لێرەدا دەگەڕێمەوە بۆ هەوڵ و ماندووبونی خاتوو دیلا موراد وەکو دیزاینەرێك وە پلان دانەرێك لە کارو چالاکی یەکانی کە چۆن وە لە چ ڕوانگەیەکەوە بیری لەو دۆستایەتی یە جیهانی یە وە پەرە پێدانی کەلتووری و کەڵچەری کردوە لەو کاتەدا کە میللەتی کورد پێویستی بەو هەنگاوانەیە ، وە تایبەتی لە ووڵاتانی غوربەتدا کە ڕەوەندی کوردی تێدا دەژین ، ئەو کارانە هەروا ئاسان نین وە وا بە ئاسانی نایەنە دەست ، بۆیە کارو پلان و دیدەیەکی ڕوونی دەوێت کە دەزگایەك دابمەزرێنیت وە زۆر ڕەهەندی جیاجیای لێ دابین بکەیت ، لەگەڵ ئەوەی کە بیوری کاری دەوێت ، چونکە کۆنتاکت واتە پەیوەندی دروست کردن ئەوەندە ئاسان نی یە کە دەنگی بگاتە نێوەندی ڕۆشنبیری و کەلتووری ووڵاتان ، ساز دانی چالاکی یەك دەبێت زۆر ڕوانگەی بۆ شی بکەیتەوە وەکو ئەوەی کە پروفیشیناڵی کارەکان بناغەی هەنگاوەکانێتی ، ئەو تایبەتمەندکارە بە دیزاینی پۆشاکی کوردی وە مرۆڤێکە دەتوانێت جێگای خۆی بکاتەوە لەو نێوەندەدا کە کارەکانی وە نمایشەکانی جێگای سەرەنجی بینەران و پسپۆڕان بێت لە ووڵاتی بەریتانیاو ووڵاتانی دیکە ،خاتوو دیلا زۆربەی ئەرکە قورسەکان کەوتۆتە سەری وەکو گواستنەوەی ئەو جل و بەرگانەو داواکرنی پێداویستی یەکان چ لە کوردستان وە چ لە ووڵاتان و ڕێکخستەوەیان و دروست کردنیان بەو دیزان و هێڵکاری یە سەردەمیانەی کە پێویستن لە ئەمڕۆدا .
ئەوەی جێگای سەرەنجم بوو لەو چالاکیە هونەری و کەلتووریانە ئەو نمایشە بووە لەساڵی ٢٠١١ بەناوی ڕەنگەکان لە کوردستانەوە کە شێوازو دیزاینی جل و بەرگەکان لەتەمەنیدا دەگەڕێتەوە بەر لە ١٠٠ ساڵ هەروەك کەناڵی ئێم بی سی عەرەبی لە ئەبوزەبی ڕاپۆرتێکی ئامادە کردوە کە تێیدا باس لەو چالاکی یە کەلتووری وهونەری یە دەکات ، کەلایەن دەزگای گوڵانەوە ، خاتوو دیلا موراد سەرپەرشتی دەکات وە سەفیری عێراق لەو کاتەدا حەسەن ئەبو تەیق دەڵێت (( میللەتی کورد میللەتێکی دێرینە لەکەلتوورو فۆلکلۆردا ، ئەوەش گرنگی تایبەتی خۆی هەیە لەم چالاکی یە هونەریەدا )) .
لە زمانی ڕەنگەوە بەرەو زمانی پۆشاکی کوردی ، خاتوو دیلا موراد لە باکووری کوردستانەوە تاوەکو باشوور وە لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ ڕۆژئاوا نمونەی ئەو پۆشاکە کوردیانەی وەرگرتووە وە ئامادەی کردوە کە تەمەنیان دەگەڕێتەوە بۆ ١٠٠ ساڵ ، ڕەنگەکان و کوتاڵەکان و خشڵ و جوانکاری یەکان ناونیشانێکی پان و پۆڕە دەربڕین لە تایبەتمەندێتی هەر پارچەیەك دەکات لە کوردستاندا ، دیزاینەری کورد لەم چالاکی یەدا پێشانگایەکی وهونەری شێوەکاری نمایش کردووە لەگەڵ هەڵپەڕکێ ی کوردی کە نمونەیەکی تری چالاکیەکانێتی کەلە ووڵاتانی عەرەبی و کوردستان و جیهانییش نمایشیان دەکات کە خۆشی دەگەڕێنێتەوە بۆ دڵێ ئامادە بوان ، سەنتەری سۆز لە شاری سلێمانی ساڵی ٢٠١٥ چالاکیەکی ئامادەکرد بۆ دەزگای گوڵان کە نمایشی جل وبەرگی فۆلکلۆری ڕەسەنی کوردی تێدا کردبوو .
ماڵەکەی دیزاینەر دیلا موراد ئەو وێستگە هونەری و کەلتووری و فۆلکلۆرە کوردی یەیە کە دەربڕین لە مێژووی نەتەوەکەمان دەکات وە هەردەم ناسنامەی میللەتی کوردی کردۆتە هێمایەك بۆ ئاشتی و ناساندنی کەلتووری کوردی بە جیهان .

___

بەلجیکا: بەرپرسی ناوەندی برۆکسل لەگەڵ دوو پەرلەمانتاری یەکێتی ئەوروپا کۆبووە

nusar1

ئێران هاووڵاتییە ئەفغانییەکان رەوانەی وڵاتەکەیان دەکاتەوە

KDC

دانیشتن لە سەر ئەم کورسیە لە نێو فڕۆکە دەبێتە ھۆی دروست بوونی شێرپەنجە

KDC