KDC

لە کێبەرکێەکانی زۆرانی قارەمانی وڵاتی نۆروێژ ، دوو کوردستانی سەرکەوتنیان بەدەست هێنا

ڕۆژی یەکشەمە ڕیکەوتی ٢٨/١١/٢٠٢١ کێبەرکێەکانی زۆرانی ئازادی قارەمانی نۆروێژ لە ناوەندی وەرزشی شاری کۆڵبۆتن بە ڕیوە چوو کە تێدا دوو وەرزشوانی کورد سەرکەۆتنیان بەدەست هێنا.

کاک عەلی ڕەحیمی خەڵکی شاری کرماشانی ڕۆژهەلاتی کوردستان لەکێشی٨٦ کیلوگرم پلەی یەکەم و میدالیای زێڕ، هەروەها کاک سروش ئەلقاسی خەڵکی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کێشی ٩٧کیلوگرم پلەی دووهەم و میدالیای زێویان بەدەست هێنا.

شیاوی ئاماژەێە لەم کێبەرکێاندا نێوبژیوانی نێونەتەوەیی زۆران کاک ناسر فەتاحی خەڵکی شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش کە کەساێەتی ناسراۆی کۆمەلگەی وەرزشی نۆروێژە ئەمرۆ بەشداری کاراێ ئەم کێبەرکیانە بوو.

___

یەختێکی کۆچبەران لەدەریای ئیجە نقوم بوو

KDC

حکومەتی هەرێمی کوردستان :هەموو ڕێکارێکی دەستووری و یاسایی بۆ پاراستنی ئەو گرێبەستانەی لە بواری نەوت و گاز کراون دەگرێتەبەر

Harmn

کەنەدا: دامەزراندنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ڤانکۆڤەر

Harmn