KDC

ئەندامانی دەستەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی هەڵبژێردران

ئەمڕۆ رۆژی دووەمی کۆنگرەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، دەستووری کۆنفیدراستیۆنەکە نووسرایەوە و دوای گفتوگۆکردنی ئەندامان پەسەند کرا، هاوکات بە دەنگدانی ئەندامانیش دەستەی نوێی کۆنفیدراسیۆنەکە هەڵبژێردران.

سەرەتای دەستپێکردنی دووەم رۆژی یەکەمین کۆنگرەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەسترا و بە نووسینەوە و خوێندنەوەی دەستووری کۆنفیدراسیۆنەکە دەستی پێکرد، هاوکات بە گفتوگۆکردن و وەرگرتنی را و سەرنجی ئەندامانی کۆنفیدراسیۆنەکە پەسەند کرا.

دواتریش دەرگای خۆ کاندید کردن بۆ ئەندامان کۆنفیدراسیۆنەکە ئاوەڵا کرا، کە هەریەکە و لەو وڵاتەی لێی نیشتەجێیە بۆ ناوەندەکەی خۆی کاندید بکات، دواتریش لە رێی دەنگدانەوە ئەندامانی نوێی کۆنفیدراسیۆنەکە هەڵبژێردران، دواتریش ئەرکی ئەندامانی دەرچووە، کە دەستەیەکی حەوت کەسی بۆ سەرپەرشتی کۆنفیدراسیۆنەکە هەڵبژێرن.

___

وردەکاری گیان لەدەستدانی خێزانێکی کورد لە ئێرلەندا

KDC

یۆنان تورکیا بە خنکاندنی چوار کۆچبەر تۆمەتبار دەکات

KDC

چیک: دووەمین کامپی پەنابەرانی ئۆکرانیا لە پراگ دادەنرێت

Harmn