KDC

پەیامی جێگری پارتی سۆسیال دیموکراتی فینلاند بۆ کۆنگرەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

جێگری پارتی سۆسیال دیموکراتی فینلاند، پەیامی پیرۆزبایی ئاڕاستەی کۆنگرەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دەکات، هاوکات پشتیوانی خۆیشیان بۆ یەکسانی و دادپەروەری و یەکگرتووی کورد دەردەبڕێت.

ماتیاس مەکیونێن پەرلەمانتار و جێگری پارتی سۆسیال دیموکراتی فینلاند، پەیامی پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی کۆنگرەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دەکات و، دەڵێ، سڵاو و رێز دەنێرین بۆ ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە و، پارتی سۆسیال دیموکرات بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە یەکسانی و دادپەروەری و یەکگرتووی بۆ کورد دەکات.

هەر لە میانەی پەیامەکەیدا، هاتووە، کە هەموان پێکەوە دەتوانن کار بۆ سەرکەوتنی سەقامگیری و مافی چارەی خۆنووسین بۆ هەموو نەتەوەیەک بکەن.

لە کۆتایی پەیامەکەی پارتی سۆسیال دیموکراتی فینلاند، ئاماژەش بەوە دراوە، کە هیوای سەرکەوتن بۆ کۆنگرەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دەخوازن.

___

کۆنفدراسیۆن و بەرپرسی بەشەکان و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە دانیمارک کۆبوونەوە

Harmn

کۆچبەرێک لە سنوری نێوان ئیسپانیا و فەرەنسا بزر دەبێت

Harmn

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ڤیەناو ڕێکخستنی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە نەمسا کۆبوونەوە

Harmn