KDC

”پێشمەرگە لە مێزی گفتوگۆی سەرۆکەکانی جیهاندا”

دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی گرووپی حه‌وت كه‌ ئه‌مساڵ له‌ به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌ چوو، ڕاگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا باس له‌ ڕه‌وشی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش كراوه و، به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، ”گرووپی 7G” كه‌ خۆی له‌ وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا، كه‌نه‌دا، فه‌ره‌نسا، ئیتاڵیا و ژاپۆن ده‌بینێته‌وه‌، پشتیوانیی خۆیان بۆ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق، به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیشه‌وه‌ ده‌ربڕیوه‌ له‌ شه‌ڕكردن له‌دژی داعش و دووپات له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌م پشتیوانیكردنه‌ به‌رده‌وام ده‌بن. هاوکات بۆچۆنی شارەزایانی سیاسی ئەوەیە ئەم گرووپە پشتیوانی هێزە شەرعییەکانی عێراقن و دەیانەوێت ڕووبەڕووی ئەو هێزانەی بەدەر لە یاسا بن.

لەو بارەیەوە، ئیبراهیم موسلم دەڵێت: ”پشتیوانیی گرووپی G7 بۆ هێزە عێراقییەکان و هێزی پێشمەرگە پشتیوانییەکی گەورەیە، چونکە ئەو وڵاتانە دەزانن ئێستا میلیشیاکان بوونەتە هەڕەشە لەسەر سەروەریی خاکی عێراق و پێشمەرگەش بەشێكە لە مەنزوومەی بەرگریی دەوڵەتی عێراق و ئەم وڵاتانە نایانەوێت جارێکی تر ئەم خاکە بکەوێتە دەست میلیشاکان. وەڵاتانی G7 جیاوازی لە نێوان گرووپە تیرۆریستییەکان و گرووپە میلیشاکانی بەدەر لە یاسا و ئەوانەی لەنێو عێراقدان ناکەن، پشتیوانیی گرووپی  G7مەرامێکی تری بوو بۆ هێزە عێراقییەکان، ئەوان پێیان وابوو دەبێ ئەم هێزانە یەکگرتوو و بەهێز بن و بۆ ئەوەی لەدژی ئەو وڵاتانە بوەستن کە دەستێوردانی لەنێو خاکی عێراقدا دەیکەن و سیادەی عێراقی تیک بدەن و هەورەها دەستێوردان لەنێو سیاسەتی عێراقیش بکەن.”

ئەو، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتیشی: ”خاکبەزاندنی هەندێک وڵات و گرووپەکان ئەمە نامەیەک بوو لەلایەن ئەم گرووپە بۆ ئەوەی سنووری خۆیان بزانن ئەگەرنا چارەنووسییان خراپ دەبێ، چونکە ئەم وڵاتانە پشتیوانی کیانە دەستووری و هێزە سیستمکراوەکان دەکەن. ئیتر جیهانیش باش لەوە تێ گەیشتووە، کە سیستمی موحاسەسەی تائیفی لە دەوڵەتداریدا شکستی هێنا و جیهادیستەکان بەرەو زیادبوون ڕۆیشت و هێزە میلیشیاکانیش لە زیادبووندان و شەراکەت و تەوافق و تەوازن شکستی هێنا، ئەوان دەیانەوێت کەسانی تەکنۆکرات بە ڕازیبوونی زۆرینە بەرەو دەسەڵاتداری بچن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و جێگیرکردنی هاوسەنگی دۆخی عێراقی.”

هاوکات خەلەف شەرەفانی، شرۆڤەکاری سیاسیی بۆچوونی وایە، ئەم حەوت وڵاتانەی پێشەسازی گەورەی جیهان کاریگەریی گەورە هەیە لەسەر جیهان و کۆنترۆڵی سیاسەتی جیهانی لای ئەوانە و ئەوان ئابووری و پێشەسازی و سەربازیشیان لایە، بۆیەشە پشتیوانییان بۆ هێزی عێراقی و هێزەکانی پێشمەرگە پشتیوانییەکی گەورەیە.

ئەو بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ”ئەم وڵاتانە باش دەزانن لە ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا ئەوەی توانی ئوستوورەی داعش تێک بشکێنی و لەبەر سینگی بوەستێت هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە کوردییەکانی تر بوون، بۆچوونێک بۆ ئەم وڵاتانە دروست بووە کەوا هێزەکانی پێشمەرگە ڕووبەڕووی تیرۆر ببنەوە.”

دەشڵێت: “نەمانی خیلافەتی داعش لە مووسڵدا بە هاوکاریی هێزی پێشمەرگە بوو و لە ناوچانەی پێکهاتەکان هەر پێشمەرگە داعشی لەنێو برد، ئەمەش لە عورفی ئەم وڵاتانەدا

هاوکات پشتیوانیی ئەم وڵاتانە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە کارێکە لە بەرژەوەندیی عێراقییەکاندا و لەگەڵ خواستی عێراقییەکاندایە، چونکە ئەمە خواستێکی عێراقییەکانە و خەڵکی عێراقیش باش لەوە تێ گەیشتووە، ناکرێ و حکوومەتی عێراقی لە دەرەوە دابنرێت.”

___

بە خۆشحالییەوە ئاگاداری خوێنەران دەکەینەوە کە دواین پەرتووکی نووسەر داڤان یەحیا بە ناونیشانی «لۆزان لە چاوی کوردەوە» بەزمانی ئینگلیزی ئێستا لە ئاستی جیهانیدا بەردەستە.

nusar1

پۆلیسی دانیمارک لە ژنە پەنابەرێکی کورد دەدەن و دەستبەسەری دەکەن

nusar1

بۆ ئەوانەی زۆر چا دەخۆنەوە

KDC