KDC

هەنگاریا چەند کۆچبەرێک دەبنە قوربانی

پۆلیسی هەنگاریا ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، ئۆتۆمبیلێکی ژمارە سربی کە کۆچبەرانی هەڵگرتبوو لە درەنگانی شەوی رابردوو تووشی پێکدادان دەبێت و حەوت پەنابەر مردن و چواریشیان بریندار بوون.

ڕووداوەکە دوای ئەوە هاتووە، کە شۆفێری ئوتۆمبێلەکە رەتی کردوەتەوە لە خاڵێکی پشکنینی پۆلیسی مۆراهالۆمی نزیک سنووری سربیا بوەستێت.

پۆلیس ئەوەشیان راگەیاندووە، کە شۆفێرەکەیان بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە دەستگیرکردووە و، ڕێککارە یاساییەکان دژی دەست پێ دەکات.

ڤیکتۆر ئۆربان سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا، کەسایەتییەکی پێشەنگی دژە کۆچبەرییە، کە لە مانگی حوزەیراندا پێشنیاری قەدەغەکردنی تەواوی ئەو کۆچبەرانە دەکات، کە دەچنە ئەوروپا.

ئەو سیاسەتمەدارە راستڕەوە، باس لە شەپۆلی ئەو کۆچبەرانە دەکات، کە دەڕژێتە ئەوروپاوە، هۆشداریش دەدا کە دەبێت خەڵک دڵخۆش بن بەوەی لە کوێ لە دایکبوون، واتە نابێت بیر لە کۆچ بکەنەوە.

شایانی باسە، تا ئێستا ناسنامەی پەنابەرەکان ئاشکرا نەکراون.

___

پیرۆزبایی جەژنی قوربان

KDC

بەئامادەبونی ڕەوەندی کوردستانی تەرمی فەوزی ئەسعەد لەبەرلین بەخاکسپێردرا

Harmn

پەیامی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی پەنجا و دووەمین ساڵیادی بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی

Harmn