KDC

پیرۆزبایی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان

بە بۆنەی بەستنی یەکەمین کۆنگرەی ناوەندی ڕەوەندی کورد، حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی ناوەندەکە دەکەن، هاوکات بەستنی کۆنگرەکەش بە کارێکی پێویست و گرینگ وێنا دەکەن، هاوکات هیواخوازن ناوەندەکە ببێتە چەترێک بۆ هەموو ڕەوەندێکی کوردی پارچەکانی کوردستان.

دەقی پەیامەکە:

بۆ بەڕێزان لە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەدەرەوە
بابەت / پیرۆزبایی
بەناوی حزبی سوسیالیست دیموکراتی کوردستان وە جوانترین پیرۆزبایتان ئاراستە دەکەین ، بە بۆنەی یەکەمین کۆنگرەی دامەزراندنی ناوەنـــدی ڕەوەندی کوردستانی لەدەرەوە ، لە بەرواری ٤ – ٦ / ١٢ / ٢٠٢١ لە شاری هەولێر کە بە سەرکەوتوویی کارەکانی خۆی ئەنجام دا .
بەستنی ئەو کۆنگرەیە کارێکی گرنگ و زۆر پێویست بوو لەم کاتەدا کە ببێتە چەترێك بۆ هەموو ڕەوەندی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی ووڵات بۆ پشتگیری لە کوردستان و دۆزی ڕەوای گەلی کورد لە جیهاندا .
هیوادارین ناوەندی ڕەوەندی کورد لەدەرەوە بتوانن گرنگی بە زمان و کەلتوورو کەڵچەری کوردی و پاراستنی مۆرکی کوردەواری بدەن ، وە بتوانن نەوەکانی داهاتوو لە ژێر چەتری ئەو ڕەوەندەدا کۆ بکاتەوە و گرنگیان پێ بدەن . بەو هیوایەین کارو ماندوێتی ناوەندەکەتان ببێتە ئەستێرەیەکی گەش لە نێو کوردستانیاندا .
هەر سەرکەوتوو سەرفراز بن

حزبی سوسیالیست دیموکراتی کوردستان

___

کۆنفدراسیۆن پرسی ڕۆژئاوا دەباتە سەر مێزی وڵاتان

nusar1

ڕووسیا دەیەوێت بەشداری دانیشتنی ئەمساڵی کۆمەڵەی بیست بکات

nusar1

ناوەندی ڕوەندی کورد لە دەرەوە پیرۆزبایی لە کوردە دەرچووەکانی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW