KDC

ئێران موشەکی بالیستکی و کرۆزی لەکەنداو تاقیکردەوە

سۆران حەسەن…
ئەمڕۆ سێشەممە تەلەفیزۆنی ئێران بڵاوکردەوە کە هێزەکانی ئێران لە کەنداو مانۆرێکی موشەکی بالیستکی و کرۆزی تاقیکردۆتەوە،ئەمەش پاش ئەو گرژیانە
لەگەڵ ئەمەریکا بەهۆی بەرنامەی ناوکی ئێران و هەرەشەکانی ئیسرائیل بۆ لێدانی ئێران دێت

هەرلەم بارەوە عەلی سەلامی فەرماندەی پاسەوانی شۆڕشی ئێران (الحرس الثوری )ڕایگەیاند ،کە بەکارهێنانی موشەکی بالیستکی و کرۆز لەلایەن هێزەدەریایەکانی پاسەوانی شۆڕش واتەیەکی نوێی هەیە کە تاقیکردنەوەکان لە سەداسەدسەرکەوتوبووە
ئەمەو ئێران ڕایگەیاند کە موشەکە بالیستیەکانی مەودای 2000کلیۆمەتریان هەیە وتوانایی گەیشتنی ئیسرائیل و پێگەکانی ئەمەریکایان لە ناوچەکەداهەیە
جێی ئاماژەیە ئێران ڕۆژی دووشەمە هۆشداریدا ،کەوەڵامێکی بەهێزمان دەبێت بۆ هەر جوڵەیەکی ئیسرائیل کە دژایەتی هەوڵەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوە و ئێران لە بارە بەرنامەی ناوکی ئێران ،کەماوەیەکە ئیسرائیل هەرەشە هێرشکردنە سەر بنکە سەربازی و ناوکییەکانی لە ئێران دەکات لە کاتی شکستهێنانی گفتگۆکانی بەرنامەی ناوکی ئێران

___

نزیکەی 400 کۆچبەر لە ڕۆژێکدا پەڕیونەتەوە بەریتانیا، سێ کوردیش بە تۆمەتی قاچاخچێتی سزادران 

KDC

ڕووسیا دانوستانەکانی ڤێنا لە قۆناغی کۆتاییدایە ، و ئێران هێڵی سوور دادەنێت

Harmn

رێکخراوێکی گەورەی گەنجانی کورد هاتنە ژێر چەتری کۆنفیدراسیۆن

Harmn