KDC

پوتین: هاوکاری چین دەکەین بۆ دروستکردنی چەکی تەکنەلۆجیایی بەرز

ڤلادیمیر پۆتین سەرۆکی ڕووسیا ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی ڕووسیا و چین لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا هاوکاری دەکەن، لەوانەشە پیشەسازی تەکنەلۆجیای بەرز.

پوتین لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێرێکدا سەبارەت بە هاوکاری لەگەڵ چین گوتی: “ڕووسیا لەگەڵ چین کار دەکات بۆ بەرزکردنەوەی هاوکاری بازرگانی و هاوکاری مافەکانی مرۆڤ و چارەسەرکردنی گۆڕانی کەش و هەوا”

سەرۆکی ڕوسیا ئاماژەی بەوەدا کە پەیوەندییەکی متمانەپێکراوی لەگەڵ سەرکردەی چینی شی کۆنگز هەیە و تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی کە یارمەتی دروستکردنی “پەیوەندییە پراکتیکییە سەرکەوتووەکان” بدات

هەروەها وتییشی چین یەکێک لە پێشکەوتووترین سوپاکانی تەکنەلۆجیای هەیە و ئێمە لەگەڵیان کار دەکەین بۆ پەرەپێدانی چەکی وردبین.

ئەم قسانەی پوتین لە کاتێکدا دێت کە وڵاتەکەی ڕووبەڕووی تۆمەتی خۆئامادەکردن بۆ هێرشێکی سەربازی بۆ سەر ئۆکرانیا دەبێتەوە کە مۆسکۆ ڕەتی دەکاتەوە

سەرۆکی ڕوسیا بەردەوام جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ناخوازێت “ململانێ” لەئۆکراینا هەبێت، بەڵکو داوای گەرەنتی ئەمنی لەخاڵە گەرمەکاندا دەکات
سەرچاوە
skynews arabi

___

بۆ شەیدایانی ئایفۆن چەند تایبەتمەندییەکی ئایفۆنی 14ئاشکرادەکرێت

nusar1

ناوەندی فینلەندا بەشداری ڕێپێوانێکیان کرد

nusar1

میتی تورکیا خانمە پارێزەرێکی کورد لە عەفرینی باکووری حەلەب دەڕفێنن

KDC
KDC

FREE
VIEW