KDC

ئەمەریکا هەزاران گەشتی ئاسمانی هەڵدەوەشێنێتەوە


 
ئەمەریکا هەزاران گەشتی ئاسمانی هەڵوەشاندووەتەوە، ئەوەش بە هۆی بڵاوبوونەوەی خێرای ڤایرۆسی گۆڕاوی کۆرۆنا- ئۆمیکۆرن.
بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی Flightawar، رۆژی یەكشەممە 26ی كانوونی یەكەمی 2021 ، لە سەرانسەری ئەمەریكادا 5,900 گەشتی ئاسمانیی دواخراون و، نزیكەی 1,400 گەشتیش هەڵوەشێندراونەتەوە.
كەناڵی سی ئێن ئێن-یش، بڵاویکردووەتەوە، کە رۆژی دووشەممە، 27ی كانوونی یەكەمی 2021، نزیكەی 2,200 گەشتی ئاسمانی هەڵوەشێندراونەتەوە و زیاتر لە 3،000 گەشتیش دواخراون.
هۆكاری هەڵوەشاندنەوە و دواخستنی گەشتەكان، بۆ مەترسی تووشبوونی كارمەندانی هێڵە ئاسمانییەكان به ڤایرۆسی گۆڕاوی‌ ئۆمیكرۆن گەڕێندراونەتەوە، كە ئێستا لە جیهاندا زۆر بە خێرایی بڵاودەبێتەوە.
شایانی باسە، لە پشووی كریسمەسدا، ئەمەریكییەكان زۆربەی گەشتەكانیان لە رێگەی فڕۆكەوە ئەنجام دەدەن، ئەو رێکكارانەی بۆ روو بە ڕووبوونەوەی ئۆمیكرۆن لە فڕۆكەخانەكان گیراونەتەبەر، كاریگەری زۆری لەسەر گەشتیاران هەبووە

___

ناوەندی بەلجیکا بە فەرمیی بانگهێشتی ڕێورەسمێک کران

nusar1

ئێران ناوی قاسم سلێمانی لەسەر هەندێ شوێنە گشتییەکانی سنە دادەنێت

KDC

یارییەکانی ئەمڕۆ

nusar1
KDC

FREE
VIEW