KDC

ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور ژمارەی زیندانیانی ڕۆژنامەنووسان زۆرتربووە


ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور، لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا، ئاماژە بە زۆربوونی ژمارەی زیندانیکردنی ڕۆژنامەنوسان دەدا، کە لە ئاستی پارساڵدا لە سەدا بیست زیاتر بووە، بەڵام گیان لە دەستدانی ڕۆژنامەنوسان بەهۆی پیشەکەیانەوە کەمی کردووە.
بێتینا بۆسەر گوتەبێژی ڕێکخراوی ناوبراو لە سویسرا، ڕایگەیاند، لە ساڵی 1995هێندەی ئەم ساڵ ڕۆژنامەنوسان زیندانی نەکروان، کە ژمارەیان 488 ڕۆژنامەنووسە و لەچاو پارساڵ، لە سەدا بیست زیاترە ،بەڵام گیان لە دەستدانی ڕۆژنامەنووسان بە هۆی پیشەکەیانەوە کەمیکردووە، کە ئەمەش نزمترین ئاستە لە ساڵی 2003ەوە تا ئێستا.

بۆسەر ڕاشیگەیاند، کە زۆرترین کاری گرتن و زیندانیکردنی ڕۆژنامەنووسان لە وڵاتانی چین و بیلاروسیا و میانمار تۆمارکراون، لەو ناوچانە ئازادی زانیاریەکان و مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکرێن، ئازادی کاری ڕۆژنامەیی لە بارنییە و لە ژێر زەبری دەزگاکانی دەوڵەتدا مافەکانیان پێشێل دەکرێت،
سەبارەت بە ئەوروپاش، وڵاتی تورکیا زۆرترین پێشێلکاری و زیندان و توندوتیژی دژ بە ڕۆژنامەنووسانی ئازاد و سەربەخۆ ئەنجام دەدرێت.

لە کۆتاییدا بۆسەر لە بارەی کاری ئازدی ڕۆژنامەنووسی لە سویسرا، ڕایگەیاند
لە سویسرا بنەمای ئازادی ڕۆژنامەنووسی جێگیرە و باشە، بەڵام دوو کێشە هەیە، یەکەم باری ئابوورییە، کە دەنگی کەمتر لە جاران هەیە و، هەمەچەشنی تایبەتمەندییەکی گرینگی ئازادی زانیاریە، کێشەی دووەم، زیادبوونی توندوتیژییە لە دژی میدیاکاران و ڕۆژنامەنووسان.
 

سۆران حەسەن

___

زیانەگوماناوییەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا

nusar1

فەڕەنسا: دادگای تێهەڵچوونەوە دوابڕیاری لە بارەی گروپی کۆمپانیاکانی لافارگی پەسەند کرد

nusar1

گووگل:وێنەی گۆڕستانی فرۆکەکانی ئێران دەگرێت ،کە بەهۆی سزاکانەوە لە کارکەوتوون

nusar1