KDC

کارو چالاکیەکان لە وڵاتی فەرەنسا


ناوەندی ڕەوەندی کورد لەدەرەوە لە میانی سەردان و چالاکیەکانیدا بۆ ئاواکردن و ڕێکخستنەوەی ناوەندەکانی لە وڵاتانی ئەوروپا و بەردەوامی پەیوەندیەکانی لەگەڵ کۆمەڵەو فدراسیۆنە کوردستانیەکانی دی لەو وڵاتانە بەردەوامی ھەیە .
لەچەند ڕۆژی ڕابردوو بە نوێنەرایەتی بەڕێزان : فارس عومەرو کژاڵ دەروێش ، ئەندامانی ناوەند ، سەردانی ناوەندی فەرەنسایان لە پاریس کرد .
ئەوەی شایەنی باسە ئەم ناوەندە لە ماوەی ڕابردوو بەفەرمی مۆڵەتی کارکردنی لە وڵاتی فەرەنسا وەرگرت و ئەو بەڕێزانەی ناوەند لەکارو چالاکیەکانی خۆیان بەردەوامیان ھەیە .
دەستپێکی سەردانەکان لە دیدارو کۆبوونەوەی نوێنەرانی ناوەند لەگەڵ بەڕێز : عەلی دۆڵەمەڕی لە نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرەنسا کرد و چەند بابەتی گرنگ و پەیوەست بەکارو باری ڕەوەند باسیان لێوەکرا .
جەخت لەسەر کارو چالاکی ئایندەو ھەماھەنگی بەردەوام و ھەبوونی پەیوەندی بەردەوام بۆ زیاتر خزمەتی ڕەوەندی کوردستانی لە وڵاتی فەرەنسا و کارکردن لەسەر ھەبوونی یەک ڕیزی و یەک دەنگی جەختیان لێوەکرایەوە .
لە پاش نیوەڕۆی ھەمان ڕۆژ نوێنەرایەتی ناوەند لەگەڵ فدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان کۆبوونەوە کە نوێنەرایەتی چەند کۆمەڵە دەکەن لە وڵاتی فەرەنسا .
لەگەڵ ئەوەی چەندین دیدارو کۆبوونەوەی دی ھەبوون لەکەڵ چەند کۆمەڵەیەکی دی لە فەرەنسا و دواکۆبوونەوە لەگەڵ ناوەندی ڕەوەندی کورد لەدەرەوە – فەرەنسا بوو ، دوایی پیرۆزبایی وەرگرتنی مەڵەتی فەرمی کارکردن وەک ناوەند ، لە چەند شاری جیاجیای فەرەنساوە ئەندامی ناوەند ئامادەبوون ، چەندین بریارو ڕاسپاردە جێگیربوون بۆ داھاتووی کاری ناوەند لەو وڵاتە .

___

تێڕوانینێك بۆ کارە هونەرییەکانی نوسەرو دەرهێنەری کورد کەی بەهار

nusar1

لە ماوەی دوو مانگدا ئیتڵاعاتی ئێران زیاتر لە ١٠٠ چالاکوانی کوردی دەستگیر کردووە

KDC

ئەڵمانیا پلەی یەکەمی لەئاستی یەکێتی ئەوروپا بۆ داواکاری پەنابەران هەیە

nusar1