KDC

ئێراق : هێرشی دوو فرۆکەی بێ فرۆکەوان بۆ سەر بنکەی ئەمەریکا

سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق ڕایانگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی بەغدا خستووەتە خوارەوە.

بەرپرسێک لە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بە فرانس پرێسی گوتووە، ئامانج لە ناردنی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان، باڵەخانەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بووە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.

بەرپرسەکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش، ئاماژەی بەوەش کردووە، سیستمی دژە مووشەکی لەو شوێنەدا چالاک بووە، هەربۆیە هەردوو فڕۆکەکە خراونەتە خوارەوە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکیان هەبێت.

ئەنجامدانی ئەو هێرشە لە کاتێکدایە، دوو ساڵ لەمەوبەر فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمەریکی هەریەکە لە قاسم سولەیمانی، فەرماندەی ئەو کاتەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی ئەو کاتەی دەستەی حەشدی شەعبیی کردە ئامانج و هەردووکیان کوژران، ئەمڕۆش یادی دوو ساڵەیان دەکرێتەوە.

___

کوردێکی نەغەدە سزا دەدرێت

KDC

فەرەنسا: لیژنەیەک لە کوردانی هەر چوار پارچە دامەزرێنرا

Harmn

نووسەرێکی کورد بە سەرۆکی ناوەندی پێنی نێونەتەوەیی هەڵدەبژێردرێت

KDC