KDC

هەر کۆچبەرێک لە لیتوانیا بگەرێتەوە بڕە پارەیەکی پێ دەدرێت

كەناڵی یورۆنیوزی ئەوروپی ڕایگەیاند، زۆربەی هەرەزۆری ئەو كۆچبەرانەی لە ترۆپكی شەپۆلی كۆچبەراندا توانییان سنوورەكانی لیتوانیا-بیلاڕووسیا ببەزێنن، گێڕدرانەوە بۆ ئێراق و، حكوومەتی لیتوانیاش لە ئێستادا هەزار یۆرۆ دەداتە هەر كۆچبەرێك كە دەیانەوێت بگەڕێنەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێكی كەناڵە ئەورووپییەكە، بۆ یەكجار پێشنیار بۆ 98 ئێراقی كراوە، كە هەریەكەیان هەزار یۆرۆ وەربگرن، تا لە ڕێی گەشتی ئاسمانییەوە بگەڕێنەوە وڵاتەكەیان، وەزارەتی دەرەوەی لیتوانیاش دەڵًێت، هەموو ئەوانە بەشێوەیەكی ئارەزوومەندانە پێشنیارەكەیان قبوڵ كردووە.

بە گوتەی ئاجنی بیلوتیت، وەزیری دەرەوەی لیتوانیا، خەمڵاندنمان بۆ تێچووی هەر كۆچبەرێك كردووە، كە نیشتەجێ‌ دەبێت و هەر كۆچبەرێك ساڵانە 11 هەزار یۆرۆی تێدەچێت، بۆیە باشترە بۆ ئەوان بلیتی گەڕانەوەیان بۆ بكڕن و گەشتی ئاسمانییان بۆ ڕێكبخەن، تا ئاڵەنگاری و كێشەی كەمتر بێتەڕێیان.

وەك ڕاپۆرتەكەی یورۆنیوز باسی دەكات، لە سەرەتای دەستپێكردنی تەنگژەی كۆچبەران، حكوومەتی لیتوانیا توانیویەتی زیاتر لە 500 كۆچبەر لە وڵات دووربخاتەوە، كە لە ڕێی بیلاڕووسیاوە هاتبوون، لە ئێستاشدا زیاتر لە 3 هەزار كۆچبەر لە كەمپەكانی لیتوانیان

___

کەڕووی ڕەش لە عێراق ڕوو لەزیاد بوونە

KDC

سەرۆکی پێشووی کۆریای باشوور لە تەمەنی 90ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

KDC

شاندێکی ناوەندی لەندەن بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێن

nusar1
KDC

FREE
VIEW