KDC

نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێوان سەدر و حەلبوسی ئاشکرا دەکرێت

دوێنێ سێشەممە سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدوم محەمەد حەلبوسی سەردانی ماڵی موقتەدا سەدر رێبەری رەوستی سەدری لە ماڵەکەی لە نەجەف کرد و، تێیدا بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک کۆبوونەوەیان کردوو چەند پرسێکیان تاوتوێکرد و، نێوەڕۆکی ئەو کۆبوونەوەیەش رادەگەیەنرێت.

سەرچاوەیەکی بەشداربوو لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوەکرد، سەردانەکەی حەلبوسی بۆ ئەوەبووە کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ سەدر پتەو بکاتەوە و ببێتە یەکێ لە پێکهاتەکانی هاوپەیمانی شیعی بۆ پێکهێنانی حکوومەت لە ماوەی داهاتوودا.

ئاماژەی بەوەشکردووە: حەلبووسی لە کۆبوونەوەکەدا پشتوانی تەواوی سەدری کردووە وەک بەهێزترین حزب و کوتلەی ئێراق، کە زۆرترین دەنگی بە دەستهێناوە، هەروەها پشتوانی هەر پرۆسە و پلانێک دەبێت، کە سەدر پێشنیازی دەکات بۆ حکوومەتی داهاتووی عێراق، لە بەرانبەردا سەدریش دووبارە متمانەی خۆی دەداتەوە بە محەمەد حەلبوسی بۆ بوونەوە بە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە خولی نوێی دابێت.

ئەو سەرچاوەیە روونیشیکردەوە، لە ئێستادا سەدر متمانەی هەریەکە لە کورد و سونەی بە دەستهێناوە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق و، تەنیا پۆستی سەرۆکوەزیران ماوەتەوە کە ئەستەمە بدرێتەوە بە مستەفا کازمی لە کابینەی نوێی حکوومەت.

___

وێڕای دە ساڵ مانەوە و کارکردنی، سوید دایکێک و دوو منداڵەکەی دیپۆرت دەکەنەوە

KDC

ئاماری لافاوەکەی هەولێر

KDC

تورکیا :دەستگیرکردنی نوێی سیاستمەدارانی کورد لەسەر خۆپیشاندانەکانی کۆبانێ

nusar1
KDC

FREE
VIEW