KDC

سەرۆکی میانمار سزادرا

سەرۆکی لەسەرکار لادراوی میانمار ئۆنگ سان سو کی لە دادگایەکدا بەتۆمەتی هاوردەکردن و خاوەندارێتی بێتەلی نایاسایی سزای چوار ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.

سو کی لە کودەتایەکی سەربازیدا لە 1ی شوباتی 2021دا لەکار دوورخرایەوە.

دادگای نێپیدۆی پایتەخت، سو کی تەمەن 76 ساڵی بە چوار ساڵ زیندانی سزادا، دوای ئەوەی بە تۆمەتی هاوردەکردن و خاوەنداریکردنی بێتەل بە پێشێلکردنی ڕێکارە فەرمییەکان تاوانبارکرا.

سو کی لە 6ی کانوونی یەکەمدا بە چوار ساڵ زیندانی سزا درا، لەسەر 11 تۆمەتی جیاواز کە دادگایی کرابوو، دووان لەوانە بەهۆی هاندانی یاخیبوونی گشتی و پێشێلکردنی سنووردارکردنەکانی کۆڤید-19.

کودەتای سەربازی لە میانمار

بەپێی ئاژانسی هاوکاری زیندانیانی سیاسی (AAPP) لە کاتی کودەتاوە نزیکەی 1400 کەسی کوژراون و نزیکەی 10 هەزار کەسیش لەو وڵاتە دەستبەسەرکراون.

لە کاتێکدا خۆپیشاندانی بەرفراوان لەو وڵاتەدا بەردەوامە، بەرپرسانی باڵای حکومەت بەردەوامن لە دادگایی کردنیان لە دادگایەکی سەربازیدا.

سەرچاوە skynews arabi

___

هێزە ئەمنییەکانی ئێران نووسەر و شاعیرێکی خەڵکی مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان دەستگیرکرد

KDC

دوو ئەندامی نۆژین لە ڕۆژی جیهانی زمانی دایک دەستگیرکران

nusar1

ناوەندی بێرمینگهام ئێوارە ئاهەنگێکیان سازکرد

nusar1