KDC

سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا کۆچی دواییکرد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەرۆكی پەرلەمانی ئەوروپا، دەیڤد ساسولی لە تەمەنی 65 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.

بە گوێرەی راگەیەندراوی گوتەبێژی سەرۆكی پەرلەمانی ئەوروپا، بەیانی ئەمڕۆ ناوبراو لە نێوەندی پزیشكی ئۆرام-ی ئەڤیانۆ، كۆچی دواییكردووە، كە لە مانگی رابردووەوە لە ژێر چارەسەردابووە.

راشیگەیاند، كاتی رێوڕەسمی بە خاكسپاردنی لە كاتی ئایندەدا رادەگەیەندرێـت.

سەرۆكی پەرلەمانی ئەوروپا لەمانگی رابردووەوە رەوشی تەندروستی تێكچوو بوو، ئەوەش بە هۆكاری دابەزینی ئاستی بەرگری لەشی و بە هۆیەوە سەرجەم چالاكییەكانی راگرتبوو.

ساسولی بە دەست نەخۆشی شێرپەنجەی خوێنەوە دەیناڵاند و رەوانەی نەخۆشخانەكرابوو، هاوكات سییەكانیشی هەویانكردبوو، بۆیە لە كاری پەرلەمان دووركەوتبووەوە.

پێشتر ساسولی پێشكەشكاری دەنگوباس بووە و، دواتر لە 2019 بە سەرۆكی پەرلەمانی ئەوروپا هەڵبژێردراوە بۆ ماوەی 5 ساڵ، بەڵام نەیتوانی ماوەكەی تەواو بكات.

چاوەڕێ دەكرێت ئەمڕۆ پەرلەمانی ئەوروپا كۆببێتەوە بۆ دیاریكردنی شوێنگرەوەی سەرۆكە كۆچكردووەكەی.

___

شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە یابان لەگەڵ جێگری بەرپرسی گشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا لە وەزارەتی دەرەوەی یابان کۆبوونەوە

nusar1

ئەمەریکا ئامادەیی بۆ گەڕانەوەی دانوستانەکانی لەگەڵ ئێران دەربڕی

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەرویج رێزلێنانیان پێشکەشی دوو وەرزشوانی سەرکەوتووی کورد کرد

nusar1