KDC

پەنابەرێک لە سوید دەکوژرێت

ئێوارەی دوێنێ لە ناوچەی یاکوبسبوری باکووری ستۆکهۆڵم، پەنابەرێکی تەمەن 25 ساڵ، لە نێو ئوتۆمبێلەکەیدا کوژرا.

ئێس ڤی تی، ئاماژەی بەوەداوە، کە پەنابەرە کوژراوەکە ،تاوانبارێکی پێشوو بووە و بەشێک بووە لە تۆڕێکی تاوانکاری باکووری ڕۆژئاوای ستۆکهۆڵم.

پێر واڵسترۆم، گوتەبێژی پۆلیس رایگەیاند، لە دەنگی تەقە ئاگادارکراینەوە، کاتێک گەیشتینە شوێنی ڕووداوەکە، کەسێکمان دۆزیەوە کە بە فیشەک لە نێو ئوتۆمبێلەکەیدا کوژراوە.

والسترۆم ئاماژەی بەوەشدا، ئەوان لە ئێوارەی دوێنێوە لێکۆڵینەوەی تەکنیکیان کردووە.

شایانی باسە، ئەو پەنابەرەی کە کوژراوە، ناسنامەکەی ئاشکرا نەکراوە.

___

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات

Karzan

پەیامێک لە ھاوڕێکی دکتۆر شاھینەوە بۆ کۆمەڵگای کوردی

KDC

نەمسا: ئازمان، نەوەی حەسیب قەرەداغی شاعیری گەورەی کورد خەڵاتی باشترین ئەلبومی راپی ساڵی 2021 بۆ 2022 پێبەخشرا 

KDC