KDC

باران

بارانە باران
دەسپێکی لە ئامێز گرتنی
یەک بە یەکی دڵۆپەکانە
ئای خودایە چەندە جوانە هەورەکان

بارانە باران
تەمی خەمی ئێواران
لەگەڵ ئاهو ناڵەی
بێکەسی غەریبان
وا شاری تەنیوە
کەس دڵنەوایە نابینێ بۆ دەرمان

بارانە بارانە
زوقمی چوارچێوەی گوڵەکان
وا تیشکی خۆر هەڵهات
ئای خودایە چەند کورتە پێکەوە بوونمان

بارانە باران
زستان بەگژ چەما و
بەفر لە چیا جێ پێ دادەکوتێ
ئای لە تەمەن بۆ کوێمان دەبا

سەروەت تۆفیق

___

ئازمان ھونەرمەندێکی گەنج لە تاراوگە

KDC

تابلۆکانی هونەرمەندێکی کورد لە شارێکی ئەمەریکا نمایش دەکرێن

KDC

شێوەکاری کورد گرفتار کاکەیی… لەنێو ژیانی هونەرێکی ڕەسەندا

nusar1
KDC

FREE
VIEW