KDC

٭ پاسار ٭

هێلانەی چۆلەکەکان
عیشقەکەی نەنکم و باپیرمە
گەیشتۆتە پاسار و بنمیچەکە

سەری قوتووی شەکرەکە
شانسی باپیرمە
کە نەنکم بۆی ناکرێتەوە
ئیتر بۆ هەموو دیژلەمەیەک
دوو کڵۆ شەکر و
گیانێکیشی بەردەکەوێ
(حاجی گیان ئەوەم بۆ بکەرەوە)

چەن جوانە شەڕەکانیشیان
ئەگەر یەکێکیان زویر بێ
لە داخا مشتێ گەنمی زیاتر
ئەدا بە مریشکەکان .

سەروەت تۆفیق

___

کوڕە کوردێک لە فیلمێکی سویددا رۆڵی سەرەکی دەبینێت

KDC

هونەرمەندی شێوەکار عبدول سەلام عەبدوڵا و گووڵە گوڵستانیەکانه

KDC

ژنە دەرهێنەرێکی کورد، کورتە فیلمەکەی دەگاتە فیستیڤاڵی ویلیامێری ئیتالیا

KDC