KDC

چالاکوانێکی مەدەنی خەڵکی کرماشان، دوای بانگ کرانی بۆ ئیتڵاعاتی سوپای ئەو شارە، دەستگیرکرا

بە گوێرەی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر 10 و نیوی پێش نیوەڕەی دوێنێ چوارشەممە، کامران تەکووک، شاعیر و چالاکوانی مەدەنی خەڵکی گەڕەکی سەراو قەنبەری کرماشان، دوای بانگکرانی بۆ ئیتڵاعاتی سوپای کرماشان، دەستگیرکراوە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی تەکووک، کامران تەکووک دوای دەستگیرکردنی، بۆ گرتووخانەی ئیتڵاعاتی سوپا تیپی نەبی ئەکرەم گوازراوەتەوە و، بە بنەماڵەکەی ڕاگەیەندراوە کە بۆ ماوەی چەند ڕۆژ لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

ئەو سەرچاوەیە باسیشی لەوە کردووە، ئیتڵاعاتی سوپا، بە بنەماڵەی ئەو چالاکوانە مەدەنییەیان گوتووە، ناوبراو بە هۆی چالاکییەکانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام و، گوتوێژی لەگەڵ میدیاکانی دەرەوەی وڵات دەستگیرکراوە.

جێگای ئاماژەیە کە ڕۆژی سێشەممە هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپا هەڵیانکوتابوویە سەر ماڵی کامران تەکووک، بەڵام ناوبراو لە ماڵ نەبووە و هەربۆیەش بە بنەماڵەکەیان گوتووە کە ڕۆژی چوارشەممە خۆی و مۆبایل و باقی کەلووپەلە تایبەتییەکانی بهێنێتە ئیتڵاعاتی سوپا و ڕادەستی بکات.

___

هەولێر: نوێنەری ڕەوەندی کوردستانی بەشداری ڕێوڕەسمی ڕێزلێنانی شاعیر و نوسەر جەلال بەرزنجی دەکات

nusar1

دوو وڵاتی ئەورووپی لەگەڵ تاڵیبان گفتوگۆ دەکەن

KDC

سەرۆکوەزیرانی سوید دەست لە کار دەکێشێتەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW