KDC

فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان- دیاسپۆرا یەکەمین کۆنفرانسی خۆی دەبەستێت

 

بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی کوردستانی، فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان- دیاسپۆرا، یەکەمین کۆنگرەی خۆی لەژێر ناوی (هەژار موکریانی) و بە درووشمی (بەرەو وێژەیەکی کوردستانیی رەسەن و هاوچەرخ) لە شاری دوسلدۆرفی ئەڵمانیا دەبەستێت.

بە ئامادەبوونی شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتی رەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان-دیاسپۆرا، لە ڕێکەوتی ٢٥ی ٧ی ٢٠٢٦، لە شاری دوسلدۆرفی ئەڵمانیا دەبەستێت.

کۆنگرەکە بە بەشداری ژمارەیەک لە نووسەر، ئەدیب، ڕۆشنبیر و میوانانی کوردی دیاسپۆرا بەڕێوە دەچێت و ئامانجی کۆنگرەکەش بریتییە لە هەڵسەنگاندنی کار و چالاکییەکانی فیدراسیۆنەکە، هاوکات پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان نووسەرانی کورد لە دیاسپۆرا و پشتگیریکردنی زمان، ئەدەب و کەلتووریی کوردی لە دەرەوەی سنوورەکان.

فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان-دیاسپۆرا، نوێنەرایەتیی کورد لە پارچەکانی کوردستان و سۆڤیەتی کۆن لە دەرەوەی کوردستان دەکات، هاوکات فیدراسیۆنەکە لە هەموو دەنگ و ڕەنگێکی جیاواز پێک هاتووە، ئەوەش لەپێناو زەمینەسازییەک بۆ داهێنان و  گەشەپێدانی زمان و ئەدەبی کوردی.

جێی باسە، فیدراسیۆنی نووسەران، سەر بە کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانییە و هەڵبژاردنی ناوی (هەژار موکریانی) بۆ بەستنی یەکەم کۆنفرانسیان، ڕێزلێنانە بۆ ئەو هەموو خزمەت و بەرهەمە ئەدەبییانەی نووسەر و وەرگێڕە کوردەی، کە کاریگەرییەکی دیاری لە بواری زمان و ئەدەبی کوردیدا هەبووە.

___

شارۆ شەماڵ لە نێو میدیا و کەناڵ و تیڤی ئۆکتۆ دا لە ڤێنا

KDC

ناوەندی سوید ساڵوەگەڕی ڕیفراندۆمیان پیرۆز ڕاگرت

Harmn

بارەگای هەدەپە گەمارۆ دەدرێت

KDC