KDC

Author : Harmn

سەرۆک بارزانی لە مەراسیمی دەستپێکی یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی میزۆپۆتامیا لە هەولێر ئامادە بوو

Harmn
  ڕۆژی پێنجشەممە 5ی شوباتی 2026، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی لە هەولێر یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی میزۆپۆتامیا دەستی پێکرد، لە کۆنگرەکەدا کە بە بەشداریی پزیشکانی هەر چوار پارچەی کوردستان و پزیشکانی دیاسپۆڕا بەڕێوەچوو، سەرۆک بارزانی وتارێکی پێشکەشکرد و لە وتارەکەیدا سوپاسی سەندیکای پزیشکانی کوردستان و بۆردی میزۆپۆتامیای کرد بۆ رێکخستنی......

شاری بۆن بووە ناوەندی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی کوردانی دیاسپۆرا

Harmn
  بۆن/ ئەڵمانیا –٣١/١/٢٠٢٦ شاری بۆن لە وڵاتی ئەڵمانیا، جارێکی دیکە بوو بە شوێنی خۆپیشاندانێکی گەورەی کوردانی دیاسپۆرا، کە بە سەرپەرشتی شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی و کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و هاوبەشەکانی بەڕێوە چوو. لەم خۆپیشاندانەدا، نزیکەی چل هەزار کەس لە کوردانی شاری ئەڵمان و وڵاتەکانی دیکەی ئەورووپا......

بەیاننامەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەبارەت بە گردبوونەوەی جەماوەریی شاری بۆن بۆ پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان

Harmn
کوردستانیانی نیشتمانپەرەوەر.. حکوومەت و گەلی ئەڵمانیا.. کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بەوپەڕی شانازییەوە سڵاو بۆ هەڵوێستی نەتەوەیی و یەکگرتووانەی کوردانی دیاسپۆرا دەنێرێت، کە لە شاری بۆنی وڵاتی ئەڵمانیا، بە یەک دەنگ و لەژێر سێبەری ئاڵای کوردستاندا، بۆ پشتیوانی لە خوشک و برایانیان لە ڕۆژئاوای کوردستان کۆبوونەوە. ئەم گردبوونەوەیە بە دروشمی (برایەتی کوردان......

پارێزگاری کۆڵن لە شاری بۆن: داوای پاراستنی نێودەوڵەتی، ئاشتی و سەربەخۆیی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەکەین

Harmn
دکتۆر ڕاڵف ئیلیستەر، پارێزگاری شاری کۆڵنی ئەڵمانیا، لە میانی بەشدارییکردنی لە خۆپیشاندانە گەورەکەی شاری بۆن کە لەلایەن کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە بۆ پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕێکخرابوو، پشتگیریی تەواوی خۆی بۆ مافەکانی گەلی کورد دەربڕی. ئیلیستەر ڕایگەیاند: ئەوان وەک لایەنی فەرمی لە ئەڵمانیا داوای دابینکردنی ئاشتی و پاراستنی نێودەوڵەتی و سەربەخۆیی......

شفا بارزانی: زیاتر لە 40 هەزار کورد لە شاری بۆن یەکڕیزیی نەتەوەییان نیشانی جیهان دا

Harmn
شفا بارزانی، سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی، خۆشحاڵیی خۆی بۆ کۆبوونەوەی ملیۆنی و فراوانی کوردانی دیاسپۆرا لە شاری بۆنی وڵاتی ئەڵمانیا دەربڕی. ئاماژەی بەوە کرد، ئەم گردبوونەوەیە گەورەیە بۆ پشتیوانیکردنی ڕۆژئاوای کوردستان، پەیامێکی ڕوونی بۆ هەموو لایەک نارد کە کاتێک کوردان بە تێکڕا و بە دەنگێکی بەرز دروشمی ی(یەکە یەکە یەکە،......

وتاری سەرۆک بارزانی لە خۆپێشاندانی فراوانی کوردستانیان لە شاری بۆن

Harmn
لە شاری بۆنی وڵاتی ئەڵمانیا، بە بەشداریی هەزاران کوردستانیی دیاسپۆرا، گردبوونەوەیەکی جەماوەریی فراوان لەلایەن کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانییەوە بۆ پشتیوانیکردن لە ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو. لە مەراسیمەکەدا، شفا بارزانی، سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، پەیامێکی گرنگی سەرۆک بارزانی ئاراستەی بەشداربووان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد. سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا دەستخۆشیی لە......

بەیاننامەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەبارەت بە گفتوگۆ و ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و حکومەتی سوریا

Harmn
  لە سۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی مێژویی و نەتەوەیی بەرانبەر بە دۆخی هەستیاری ڕۆژئاوای کوردستان و ئەو گۆڕانکارییە سیاسییە خێرایانەی کە ناوچەکە پێیدا تێدەپەڕێت، کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە ووردی چاودێریی پڕۆسەی گفتوگۆ و ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و حکومەتی سوریا دەکات. سەرەڕای باوەڕبوونی تەواوەتی و نەگۆڕی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی......

کۆبونەوەیەک بۆ پشتیوانی کوردانی ڕۆژاڤا لە مۆرهێد ـ میناسوتا ئەنجامدرا

Harmn
  کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستان، لەگەڵ ناوەندەکانی لە سەرانسەری جیهاندا، بەیەک دەنگ و یەک ڕەنگ پشتیوانی خۆیان بۆ کوردستان و بە تایبەتی کوردانی ڕۆژاڤا دووپات دەکەنەوە. لە ڕۆژی چوارشەمە ٢٨ی١ی٢٠٢٦لە شاری مۆرهێد لە ویلایەتی میناسوتای ئەمریکا، بە هەماهەنگی ناوچەی مۆرهێدی پارتی دیموکراتی کوردستان ، کۆبونەوەیەکی گشتی بۆ پشتیوانی کوردانی ڕۆژائاوا ئەنجامدرا.......

کۆنفیدراسیۆن نەخشەڕێگای کاری هاوبەش و یەکڕیزیی نەتەوەیی تاوتوێ دەکات

Harmn
  لە هەنگاوێکدا بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان و یەکخستنی تواناکانی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەوروپا، کۆبوونەوەیەکی فراوان لەنێوان دەستەی بەڕێوەبەریی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و ژمارەیەک ناوەند و ڕێکخراوی مەدەنیی بەڕێوەچوو، کە  جەخت لەسەر ستراتیژییەتێکی نوێ بۆ کاری پێکەوەیی کرایەوە. ڕۆژی ٢٥ی ١ی ٢٠٢٦، لە شاری برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا، بە سەرپەرشتیی هەریەک لە......

بەلجیکا: شاندێکی باڵای کۆنفیدراسیۆن بریندارانی هێرشەکەی ئەنتوێرپنیان بەسەر کردەوە

Harmn
  لەسەر ڕاسپاردەی سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی، شاندێکی باڵای کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری ئەنتوێرپنی بەلجیکا، سەردانی ژمارەیەک هاونیشتمانیی کوردیان کرد، کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر کرابوونە ئامانجی هێرشی لایەنگرانی حکوومەتی دیمەشق. رۆژی یەکشەممە، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، لەسەر ڕاسپاردەی راستەخۆی شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی، شاندێکی باڵای کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی......