KDC

Author : Harmn

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەڵگەو دیکۆمێنتی ئەو کارەساتانەی دەرهەق بە کوردکراون کۆدەکاتەوە

Harmn
ئەندامێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، بەمەبەستی کۆکردنەوەی بەڵگە و دیکۆمێنت لەسەر ئەو کارەساتانەی، کە رژێمی پێشووی عێراق بەسەر گەلی کوردیان هێناوە، سەردانی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستانی کرد. دوێنێ دووشەمە، رێککەوتی ۱٥ی ئابی ۲۰۲۲ لەشاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، موزەفەر ئەحمەد، ئەندامی ناوەندی رەوەندی کوردستانی، سەردانی تاڤگە عومەر بەڕێوەبەری گشتی دەستەی......

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێک ئاراستەی سەرۆکی پارتی دەکەن

Harmn
بەبۆنەی ٧٦ەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێکیان ئاڕاستەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، کە وێڕای پیرۆزبایی، دەخوازن ئەو یادە ببێتە هاندەر بۆ بەهێزکردنی پێگەی حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان. دەقی پەیامەکە: بەڕێز/ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ب/ پەیامی پیرۆزبایی لە یادی ٧٦ ساڵەی دامەزراندنی پارتی......

کەنەدا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-کەنەدا سەردانی بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد

Harmn
ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-کەنەدا سەردانی بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-کەنەدا، بەمەبەستی هەواڵپرسین و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە تەندرووستی، سەردانی بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان لەو وڵاتە کرد. ئەمڕۆ دوو شەممە، رێککەوتی ١٥/٨/٢٠٢٢ بەرپرس و ئەندامانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-کەنەدا، سەردانی حاجی جەمال حەسەن، بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان......

وڵاتانی ئەوروپا دۆسیەی کۆچبەرانیان کردۆتە بابەتی سەرەکی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان

Harmn
ئامادەکردنی: سۆران حەسەن لەنێوان دژایەتی و پارێزگاری کۆچبەران لەنێو وڵاتانی ئەوروپا، پارتە سیاسیەکان بانگهێشتی هەڵبژاردنیان لەسەر کۆچبەران و چۆنیەتی ڕێگریکردن، یاخود توندکردنی یاساکانە دژ بە کۆچبەران و پەنابەران، لەگەڵ ئەوەشدا، پارتە چەپەکان و لیبراڵەکان لەگەڵ یاسای نوێ و باشترکردنی ژیانی پەنابەراندان، بەڵام ناکۆک نین لە پێداچوونەوە بە یاساکان، بەشێوەیەک، ڕێگری......

کەنەدا:ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری پرسەی خانمێکی کوردیان کرد

Harmn
ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-کەنەدا، لە شاری کیچنەر بەشداری پرسەی کۆچکردوو خانمە کوردێکیان کرد و، لەلایەن ئەندامانی بنەماڵەکەیەوە سوپاسی بەسەرکردنەوەیان لێکرا. ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-کەنەدا، لە شاری کیچنەر بەشداری پرسەی کۆچکردوو خاتوو وەتفایان کرد و، هاوخەمی خۆیان ئاڕاستەی بنەماڵەی تۆڤی کرد، هاوکات هیوایان خواست ئەوە دوا ناخۆشیان بێت و ئارامگر بن. جێی باسە،......

کەنەدا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری لە ڤیستیڤاڵی فەرهەنگی و کلتوری کوردی دەکەن

Harmn
ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-کەنەدا، بەشدارییان لە ڤیستیڤاڵێکی تایبەت بە فەرهەنگ و کلتوری کوردی کرد بەرپرس و ئەندامانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-کەنەدا، لە شاری تۆرنتۆ بەشدارییان لە ١٥هەمین ڤیستیڤاڵ کرد، کە ساڵانە لەلایەن ماڵی کورد لەو شارە بەڕێوەدەچێت و، تێیدا چەندین چالاکی ئەنجام دەدرێت. ئەمڕۆ رێککەوتی ١٥ی٨ی٢٠٢٢، بەرپرس و ئەندامانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-کەنەدا،......

نەورویج: ئەو پەنابەرە کوردانە ی سوید وەردەگرێت ،کە مەترسی ڕادەستکردنەوەیان بۆ تورکیا هەیە

Harmn
بەڕێوەبەرایەتی کۆچبەری نەرویج ڕایگەیاند :ئەو کوردانەی لە سوید ترسیان لە گۆشەگیری یان ڕادەستکردنەوەی تورکیا هەیە، دەتوانن لە نەرویج داوای مافی پەنابەری بکەن.سەرەتای هاوینی ئەمساڵ، سوید و فینلاند بە داواكاریەكانی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا ڕەزامەندیان دەربڕی. بەپێی ئاماژەکانی تورکیا، سوید رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر رادەستکردنەوەی ٧٣ کەس کە تورکیا ئەوان......

ئایا ئێران لە پشت تیرۆرەکەی نیویۆرکە؟

Harmn
رەحیم رەشییدی رۆژی هەینی 12-8-2022، سەلمان رووشدی لە دامەزراوەی چاوتاوکوا لە رۆژئاوای شاری نیویۆرک میوان بوو تاکوو دەربارەی ئەوە قسە بکات ئەمریکا سەرپەنایەکە بۆ نووسەران و هونەرمەندانی ئاوارەو بۆتە ماڵێک بۆ ئازادی ڕادەربڕینی داهێنەرانە. بەڵام کەسێک هێرشی کردە سەرو بەر چەقۆی دا.رووداوەکە هەر زوو لە نێو ئەمریکاو جیهان دەنگی دایەوە.سەرەتا......

فۆبیا لە هاوسەرگیری

Harmn
علی جمال فۆبیای هاوسەرگیری یاخود ترس لە هاوسەرگیری کە وا لەو کەسە دەکات بیر لە پرۆسەی هاوسەرگیری نەکاتەوە هەنگاو نان بۆ ئەم پرۆسەیە گەورەترین ترسی لادروست بووە ئەویش بەهۆی ئەو کەسانەی دەورو بەری کە شکستیان هێناوە لە پرۆسەی هاوسەرگیری و هەروەها خێزان ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت لە ترس دروست کردن لە......

کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری چلەی ماتەمینی عەلی قازیان کرد

Harmn
نوێنەری کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە هەولێر، بەشداری لە چلەی ماتەمینی عەلی قازی کوڕی شەهید قازی محەمەد سەرۆکی کۆماری کوردستان کرد. رۆژی شەممە رێککەوتی 13ی8ی2022، مزەفەر ئەحمەد نوێنەری کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، بەشداری چلەی ماتەمینی عەلی قازی کوڕی سەرۆکی کۆماری کوردستان پێشەوا قازی محەمەد لە شاری هەولێر کرد....