KDC

Author : Harmn

سوید: لەسەر پەلاماردانی پۆلیس چەند پەنابەرێک سزادران ودوای تەواوکردنی ماوەی سزاکەیان دیپۆرتی وڵاتەکانیان دەکرێنەوە

Harmn
دادگاییکردنی چوار پەنابەری موسڵمان، کە تۆمەتبارن بە خراپەکاری توندی دژ بە پۆلیسی وسید، ئەوەش دوای توندوتیژی لەکاتی سووتاندنی قورئان لە سوید و لەلایەن راسمۆس پالۆدان، کە بە “نائارامی پشووی رۆژهەڵات” ناسراوە، ئەمڕۆ لە دادگاکە داواکاری گشتی داوای کرد، کەتۆمەتبارەکان بۆ ماوەی هەشت تا 10 ساڵ زیندانی بکرێت. سزای کاری توندوتیژی......

ڕۆژی جیهانی پەنابەران و کۆچبەران

Harmn
بەگوێرەی دوایین ئاماری کۆمسیۆنی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەگرتووەکان، ڕێژەی کۆچبەران لە جیهاندا بەهۆی شەڕ و توندوێژی و کارەساتە سروشتییەکان، ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکردووە، بۆ یەکەمین جار لە دوای جەنگی جیهانی دووەم، ژمارەی کۆچبەران 100 ملیۆن کەسی تێپەراندووە. لەگەڵ ئەو ڕێوشوێنانەی کە وڵاتانی پیشەسازی و دەوڵەمەند دەیگرنەبەر بۆ ڕێگرتن لە کۆچبەران،......

بەریتانیا چاودێری ئەلکیترۆنی لە جەستەی پەنابەرانی نایاسایی دادەنێت

Harmn
دوای ئەوەی حکومەتی بەریتانیا شکستیان لە دیپۆرتکردنی پەنابەران بۆ ڕواندا هێنا، بەڵام لەندەن بەشوێن پەنابەرانەوەیە، ئەمجارە پلانی هەیە بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی چاودێری پەنابەرانی نایاسایی کەناڵی بەریتانیا بکات. بەریتانیا دەست دەکات بە جێبەجێکردنی ئەزموونێکی نوێ بۆ ئەو کۆچبەرانەی، کە لە ڕێگەی کەناڵی ئینگلیزییەوە دزە دەکەنە ئەو وڵاتە، ئەوەش لەڕێگای چاودێریکردنی بەردەوامی 24......

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە بەریتانیا بەشداری فێستیڤاڵی هیوای کرد

Harmn
ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەریتانیا و، رێکخراوی رۆشنبیرانی کورد و ئەنجومەنی کلتوری کورد لە بەریتانیا، ئەمڕۆ شەممە، فێستیڤاڵی هیوای بە ئامادەبوونی چەندین پارت و لایەن و کۆمەڵەی پارچەکانی کوردستان، لە لەندەنی پایتەختی ئەو وڵاتە سازکرد. بەختیار وەیسی، ئەندامی دەستەی کارگێڕی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەریتانیا و، ئەندامی کۆمیتەی گشتی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بە ماڵپەڕی......

یۆنسێف:لە ساڵی 2021زیاتر لە 36ملیۆن منداڵی پەنابەر لە جیهاندا تۆمارکراوە

Harmn
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی یونسێفی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، لەساڵی 2021 زیاتر 36,5 ملیۆن منداڵی پەنابەر لە جیهاندا تۆمارکراوە، کە بەهۆی جەنگ و کێشەکانەوە هەڵاتوون، لەو ژمارەیە، 8،22 ملیۆنیان بەهۆی ناکۆکی و توندیژییەکانەوە هەڵاتوون. ڕێکخراوی منداڵانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، (یونسێف) لە نیۆرک، ڕایگەیاند، کە لە ساڵی 2021 ژمارەی ئەو منداڵانەی......

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە دانیمارک ،بەشداری ڤێستیڤاڵی نەتەوەکانی لە کۆپنهاگن کرد

Harmn
بەرپرسی چالاکییەکانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دەڵێ، بەشداریکردنمان لە فێستیڤاڵی نەتەوەکان، بۆ دوو ئامانج بووە، هاوکات جەختیش لەوە دەکاتەوە، کە بەشداربوانی فێستیڤاڵەکەیان سەرسام کردووە و تێیدا ئاڵا و نەخشەی کوردستانی گەورەیان نمایش کردووە. هێرۆ عەزیز ئەندامی دەستەی کارگێڕی و بەرپرسی چالاکییەکانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-دانیمارک، بە ماڵپەڕی فەرمیی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی راگەیاند،......

سەرەڕای بڕیارەکەی دادگا ،جۆنسۆن بەرگری لە یاسایی بوونی (پلانی ڕواندا )دەکات

Harmn
سەرەڕای بڕیارەکەی دادگا، جۆنسۆن بەرگری لە یاسایی بوونی “پلانی ڕواندا” دەکات بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، کە دڵنیایە لە پلانی حکومەتەکەی بۆ ناردنی بەشێک لە پەناخوازان بۆ ڕواندا، ئەمەش دوای ئەوەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا ڕێگری لەناردنی یەکەم گەشت بۆ ڕواندا کرد. جۆنسۆن لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان، وتی:......

ڕاگەیاندنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی خەڵاتی 30قوتابی کوردی دەرچووی دانیشتووی سوید کرد

Harmn
راگەیاندنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، سەردانی چەند قوتابخانەیەکی ئامادەیی سویدی کرد و خەڵاتی بەسەر 30 قوتابی دەرچووی کوردی کرد.گوڵبەند ئازاد قەرەداغی ئەندامی لیژنەی راگەیاندنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، سەردانی چەند قوتابخانەیەکی کردووە و خەڵاتی بەسەر 30 قوتابی کوردی دەرچووی ئامادەیی دانیشتووی سوید کردووە، دواتریش هەر 30 قوتابییەکە، گوڵێک و کارتێکی سوپاسنامەیەکیان وەک......

ئەندامی کۆمیتەی گشتی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی جێگیری پاڕێزگاری لەندەنی کرد

Harmn
ئەندامی دەستەی کارگێڕی و ئەندامی کۆمیتەی گشتی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، سەردانی جێگری پارێزگاری لەندەنیان کرد، کە کوردە و ماوەیەک لەمەوبەر وەک جێگری پارێزگاری ئەو شارە دیاریکرا. بەختیار وەیس، سەردانی سەرباز بەرزنجی جێگری پارێزگاری لەندەن کرد و، گفتوگۆیان لەسەر ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کرد و بەرپرسی ناوەندەکەش، لەسەر پڕۆژە و ئامانجە نەتەوەییەکانی......

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ئۆتاوای کەنەدا دادەمەزرێت

Harmn
ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ئۆتاوای کەنەدا دادەمەزرێت کوردانی دیاسپۆرا لە شاری ئۆتاوای کەنەدا بەمەبەستی دامەزراندنی ناوەندی رەوەندی کوردستانی کۆبوونەوە، ئەوەش لە پێناو دۆزی رەوای گەلی کورد. چەند کوردێکی دانیشتووی شاری ئۆتاوای کەنەدا، کە بریتی بوون لە چالاکوان و دڵسۆزانی گەلی کوردستان، بەمەبەستی دامەزراندنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کۆبوونەوە، ئەوەش بەمەبەستی بەرەوپێشبردن......