KDC

Author : Harmn

رەتکردنەوەی شەڕ لە نێو سەربازانی ڕوسیا سەر هەڵدەدات

Harmn
وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا، یاخیبوونی بە کۆمەڵی لەنێو سوپای ڕووسیادا ئاشکرا کرد و، ناڕەزاییەکیشی بۆ بەشداریکردن لە شەڕی ئۆکرانیا بڵاوکردەوە. لە نوێترین ڕاپۆرتی سەربازیدا، وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا ڕایگەیاند، کە نزیکەی چوار هەفتە لەمەوپێش، 220 سەربازی فەوجێکی جەنگی ڕووسیا بەشداریان لە هێرشەکانی مۆسکۆ بۆ سەر ئۆکرانیا ڕەتکردۆتەوە. بە گوێرەی هەواڵی سکای نیوز،......

لە سەرەتای جەنگەوە ڕوسیا ژمارەی فرۆکە ونبووەکانی ئاشکراکرد

Harmn
وەزیری پەیوەندییەکانی ڕوسیا ڤیتالی ساڤیلیڤ لەزاری ئاژانسی هەواڵی ئینتەرفاکسەوە باس لەوەکراوە کە ڕۆژی سێشەممە 78 فڕۆکەی ڕوسی لە دەرەوەی وڵات زەوتکراون، چونکە ڕوسیا توشی کاریگەریی سزا نێودەوڵەتییەکان بوو لەسەر هێرشکردنە سەر ئۆکرانیا ٠ سزاکان پێداویستی فڕۆکە و پارچەی یەدەگ و خزمەتگوزاری بۆ ڕووسیایان بڕی هێلی ئاسمانی ڕوسیا 515 فڕۆکەیان لە......

ڕووسیا :تەقینەوەیەکی بەهێز لە دەریای ڕەشدا ڕوودەدات

Harmn
دەزگای هەواڵگری روسیا رایدەگەیەنێت، تەقینەوەیەکی بەهێز هەڕەشە لە دەریای رەش دەکات بەهۆی بچڕانی ئەو کێبڵانەی ژمارەیەکی زۆر لە مینی ناو دەریاکەیان بەیەکەوە بەستوەتەوە، ئۆکرانیاش بە هەواڵێکی”ساختە”ناوی دەبات. ئاژانسی ئاسایشی نیشتیمانی روسیا(FSB)، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، بەهۆی خراپی کەشوهەوا و دروستبونی رەشەبا، ئەو ئەو کێبڵانەی مینی ناو دەریای رەشیان بە بەندەرەکانەوە بەستوەتەوە......

ڕووسیا زیانەکانی 24کاتژێری ڕابردووی سوپای ئۆکرانیا بڵاودەکاتەوە

Harmn
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە بەیاننامەی ڕۆژانەی خۆیدا، ئەمڕۆ سێشەممە، ڕایگەیاند، ئەو زیانانەی لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا بەر سوپای ئۆکرانیا گەیشتوون، بڵاو دەکەنەوە. گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا، ماجینگ ئیگۆر کۆناشینکۆف، گوتی 137 جێگیری سەربازی ئۆکرانیا، کە خاڵی پشکنین و ناوەندەکانی پەیوەندیان تێدابوو تێکشکێنراون، لەنێو ئەو شوێنانەی بۆمباران کراون چەندین موشەک......

پۆڵەندا ترسی لە بەکارهێنانی پەنابەرە ئۆکرانییەکان لەلایەن باندەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە هەیە

Harmn
دەستەڵاتدارانی پۆڵەندی، هۆشداریان دا لە مەترسی ئەو چەتانەی قاچاخچێتی بە مرۆڤەوە دەکەن، بەتایبەت ژنان و منداڵانی ئاوارەی ئۆکرانی، هەروەها هۆشداریی هاوشێوەش لە وڵاتانی دراوسێ و ئەڵمانیاش دراوە لەگەڵ بەردەوامبوونی ژمارەی ئاوارەکانی ئۆکرانیا بەرەو سنوورەکانی، حکوومەتی پۆڵەندی ترسی لە هەڕەشەی ئەو چەتانە هەیە بۆسەر ئاوارە ئۆکرانییەکان، بەتایبەتی ژنان و منداڵان. مارین......

زیلینسکی چارەسەرێک بۆ ڕازیکردنی ڕووسیا ،لەبارەی دۆخی کریمیا و دۆنباس ئامادە دەکات

Harmn
ڤۆڵۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا، رایگەیاند، کە ئامادەیە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پابەندبوونی وڵاتەکەی بۆ ئەوەی بەدوای ئەندامێتی ناتۆدا نەگەڕێت، لە بەرانبەر ئاگربەست و کشانەوەی سوپای ڕووسیا و ئاسایشی ئۆکرانیا. زیلینسکی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵە تەلەفزیۆنییە نێوخۆییەکاندا، گوتی: “ئەمە سازانێکە بۆ هەمووان، بۆ ڕۆژئاوا کە نازانێت چیمان لەگەڵ بکات، سەبارەت بە ناتۆ......

کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا پشتگیری هەڵوێستی ئیسپانیا لەبارەی بیابانی خۆرئاوا دەکات

Harmn
لە دوای ئەوەی ئیسپانیا هەڵوێستی لە بارەی بیابانی خۆرئاوا بە پشتگیری کردنی پێشنیاری ئۆتۆنۆمی ، کە لەلایەن شانشینی مەغریب ڕاگەیاند. لە پێشهاتێکی نوێدا، کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا، پشتگیری هەڵوێستی ئیسپانیا دەکەن، لە بارەی هەرێمی بیابانی خۆرئاوا وەک بەشێک لە شانشینی مەغریب. نەبیلا مەسرالی، گوتەبێژی سەرۆکی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، ڕایگەیاند: “یەکێتی......

بزوتنەوەی تالیبان جەژنی نەورۆز بەفەرمی ناناسێت،بەڵام ڕێگری لە ئاهەنگگێڕان ناکات

Harmn
بزوتنەوەی تاڵیبانی دەستەڵاتداری ئەفغانستان، جەژنی نەورۆزی میللی ئەفغانییەکان بە فەرمی نازانێت، بەڵام ڕێگری لە ئاهەنگگێڕانی هاوڵاتیان ناکات. زەبیحوڵڵا موجاهید، گوتەبێژی تاڵیبان، بە بی بی سی ڕاگەیاند، کە حکوومەتی تاڵیبانی ئیسلامی، پشتگیری جەژنی میللی نەورۆز ناکات، چونکە پێشێلی شەریعەتی ئیسلامییە، بەڵام ڕێگری لە ئاهەنگگێڕانی خەڵکیش ناکات. بە گوێرەی هەواڵی ناوبراو، شارەکانی......

سویسرا:بەگەیشتنی پەنابەرانی ئۆکرانی ڕاستەوخۆ مافی مانەوەی ئێس وەردەگرن

Harmn
بە گوێرەی میدیاکانی ناوخۆیی سویسرا، لێشاوی پەنابەرانی ئۆکرانی بۆ ئەو وڵاتە زۆر ببێت و، چۆنییەتی تێکەڵاوبوونی منداڵانی ئۆکرانی لە خوێندگاکان کێشەیەکی دیکە دروست بکات. بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەفتەنامەی (نۆیە زیورخە تسیاتونگ)، کە لە شاری زیورخ دەردەچێت: لێشاوی پەنابەرانی ئۆکرانی، درز دەخاتە چیاکانی ئەلپ و قەیرانێکی کۆچبەران، کە دەیان ساڵە لێشاوی......

یەکێتی ئەوروپا بەرەو دروستکردنی هێزێکی سەربەخۆ بەجیا لە ناتۆ هەنگاو دەنێت

Harmn
وەزیرانی دەرەوە و بەرگری یەکێتی ئەوروپا، لەسەر دروستکردنی هێزێکی پێنج هەزاری کاردانەوەی خێرای گورز وەشێن رێککەوتن، ئەوەش لە بەرانبەر هەر تەنگژەیەکی لەناکاو، کە بەرۆکی یەکێتی ئەوروپا بگرێت. ئەم هێزە نوێیە، تەواوکەری هێزی هاوپەیمانێتی باکوری ئەتلەسی (ناتۆ)یە و، ئامانج لێی، بەربەرەکانی هاوپەیمانێتی سەربازی ناتۆ نییە، کە ئەمەریکا سەرۆکایەتی دەکات، بەڵام دروستکردنی......