KDC

Author : Harmn

ناوەندی بێرمینگهام بەشداریی یادی Kam Filmingیان کرد

Harmn
  ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بێرمینگام، هاوشانی چەندین ڕێکخراو و کۆمەڵە و نوێنەرایەتی و کەسایەتی، بەشداری یادی دامەزراندنی Kam Filmingیان لە بێرمینگهامی بەریتانیا کرد. ڕێکەوتی ١/١٢/٢٠٢٤ نوێنەرانی ناوەندی ڕەوەندی كوردستانی-بێرمینگهام و چەندین کەسایەتی سیاسی و ئایینی و ئەكادیمی و حزبی و تەكنۆکرات و بازرگان و هونەرمەندان و نوێنەرانی باڵیۆزخانەی عێراق و حكومەتی......

ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا بەشداری حەڤدەیەمین کۆربەندی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەن

Harmn
  سۆران حەسەن هەر دوو ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سویسرا،بەشدارییان لە 17ەمین کۆڕبەندی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، کە تایبەت بوو بە پرسی کەمینەکان و لە شاری جنێف بەڕێوە چو ، تێیدا چەند وتارێک لەسەر پرسی کورد ، و ئەو ستەمەی کەلەلایەن وڵاتانی ناوچەکە لەسەر  کورد دەکرێت ، خوێندرانەوە ڕۆژانی ٢٩،٢٨ی١١ی٢٠٢٤ هەر دوو ناوەندی......

شاندی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی پەڕلەمانی سویدیان کرد

Harmn
  ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ۲۸ـی تشرینی دووەمی ۲٠۲٤ شاندی  ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کە پێکهاتبون ، لە بەرزان کۆچکایە، شارا محەمەد حاجی مەحمود و سەلام جزیری ،بە سەرپەرشتی سەلام کوردە، بەرپرسی ناوەندەکە، سەردانی پەڕلەمانی سویدیان کرد و لەگەڵ ئولە مۆلەر، سەرۆکی تۆڕی دۆستایەتی سویدی/کوردستانی کۆبونەوە. لەکۆبونەوەکەدا، گفتوگۆ کرا دەربارەی ئاریشە و......

سەرۆکی فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و شاندی پارتی کریستیانی بەلجیکی کۆبونەوە

Harmn
سەرۆکی فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، و  شاندی پارتێکی بەلجیکا کۆبونەوە، کە تێیدا جەخت لەسەر هەماهەنگی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتدارانی بەلجیکا کرایەوە. ڕێکەوتی ٢٨ی تشرینی ٢٠٢٤ جیهانگیر عالی دۆڵەمەڕی سەرۆکی فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی-بەلجیکا، لەگەڵ هەر یەکە لە (دریک وانسینا) سەرۆکی پارتی کریستیانی بەلجیکا و (بیرگیت دیڤلیس) حاکمی شاری لۆڤین و......

پارتێکی بەلجیکا بە فەرمی بانگهێشتی فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانیان کرد

Harmn
فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بە فەرمیی بانگهێشتی ئاهەنگی پارتی کریستیانی بەلجیکا کران. ڕێکەوتنی ٢٧ی تشرینی ٢٠٢٤، جیهانگیر عالی دۆڵەمەڕی سەرۆکی فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی-بەلجیکا و شاندی یاوەری، کە پێکهاتبون لە هەر دوو جێگری فدراسیۆن حەمید السینۆ و خاتوو جیهان سیدۆ و بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەلجیکا اترانیک شاهین، بە فەرمیی بانگهێشتی بەشداری ئاهەنگی......

بەریتانیا: کۆڕێک بۆ ئەندامێکی ناوەندی بێرمینگهام ڕێکخرا

Harmn
  کۆڕێێک بۆ ئەندامێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بێرمینگهام و ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵی دادگەری لەسەر پرسی کۆچی هاووڵاتیان ڕێکخرا. ڕێکەوتی ٢٤/١١/٢٠٢٤ بابەكر دڕەیی ئەندامی ناوەندی ڕەوەندی كوردستانی-بێرمینگهام، بەشداری کۆڕێكی ئەكادیمی كرد، كە بۆ خودی خۆی و دکتۆر یاسین حەسەن ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی دادگەری کوردستان لە لایەن كۆمەڵەی كوردی بەریتانیا رێکخرا......

ناوەندی رەوەندی کوردستانی -برۆکسل کۆنفرانسی خۆی بەست

Harmn
  بە ئامادەبونی سەرۆکی فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەلجیکا، ناوەندی ئەو وڵاتە کۆنفرانسی خۆیان سازدا و تێیدا دەستەیەکی نوێی ناوەندەکەیان هەڵبژارد. رێکەوتی ٢٥/١١/٢٠٢٤، بە ئامادەبونی جیهانگیر  عەلی دۆڵەمەڕی سەرۆکی فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەلجیکا، لە پڕۆسەیەکی دیموکراسیدا دەستەی بەڕێوەبەری نوێی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی هەڵبژێردران. پێشەکی بە سروودی ئەی رەقیب و ساتێک وەستان......

ناوەندی بێرمینگهام بانگهێشتی کۆڕێک کران

Harmn
ناوەندی بێرمینگهام بانگهێشتی کۆڕێک کران بەرپرس و ئەندامانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بێرمینگهام، بانگهێشتی کۆڕێک کران، کە بۆ چەند کەسایەتییەک ڕێکخرابوو. هەر یەکە لە فەرەیدون رەزا و دكتۆر موحسین و استاز بابەكر دڕەیی بەرپرس و جێگر و ئەندامانی ناوەندی رەوەندی کوردستانی-بێرمینگهام، بانگهێشتی دیدار و كۆڕێک کران، کە بۆ مەلا بەختیار بەرپرسی پێشوی......

ناوەندی بێرمینگهام بەشداری کردنەوەی ماڵێکی کوردیان کرد

Harmn
نوێنەری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بێرمینگهام بەشداری کردنەوەی ماڵی کوردی کرد، کە لە شاری لیدزی بەریتانیا دامەزرێنرا. رێکەوتی ١٩/١١/٢٠٢٤، دکتۆر موحسین نوێنەری ناوەندی ڕەوەندی كوردستانی-بێرمینگهام، بەشداری كردنەوەی ‎ماڵی کوردانی لە شاری لیدز کرد. جێی باسە، دکتۆر موحسین پیرۆزبایی ناوەندی ڕەوەندی كوردستانی-بێرمینگهامی گەیاندە دامەزرێنەرانی ئەو ماڵە کوردییە و هیوای سەرکەوتن و سەرفرازیشیان بۆ......

ئەندامێکی کۆمیتەی ڕاوێژ مەدالیایەکی بەدەستهێنا

Harmn
  ئەندامێکی کۆمیتەی ڕاوێژی فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی-بەلجیکا، لە پاڵەوانێتی ڕۆژئاوای ئەوروپا دوو مەدالیای بەدەستهێنا. فەرشاد گردکانە کرمانشانی پاڵەوانی کوردستانی و بەرپرسی  وەرزشی ڕەوەندی کوردستانی لە بەلجیکا و ئەندامی کۆمیتەی راوێژی فیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، لە پاڵەوانییەتی ڕۆژئاوای ئەوروپا جوجیتسۆ و گراپلینگ، دوو مەدالیای زێڕ و بڕۆنزی بەدەستهێنا، هاوکات وەکو فدراسیۆنی ڕەوەندی......