KDC

Author : Karzan

پەیامی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە ساڵیادی لەدایکبوونی سەرۆک مەسعود بارزانیدا

Karzan
جەنابی سەرۆک و مەرجەعی باڵای کوردستان، سەرۆک مەسعود بارزانی.. بەبۆنەی 16ی ئاب، ساڵیادی لەدایکبوونی جەنابتان، بە ناوی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانییەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابتان و تەواوی خەڵکی کوردستان دەکەین. مێژووی نەتەوەیەک شانازی بەوەوە دەکات کە لە 16ی ئابی 1946، لە شاری مەهاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەژێر سێبەری پیرۆزی یەکەمین ئاڵای......

سەرۆک بارزانی..قیبلەنمای وەفا و تاقە ئومێدی گەلێکی تینووی ئازادی

Karzan
جەنابی سەرۆک و مەرجەع ، لە یادی لەدایکبوونی بەڕێزتاندا ئەوە وەبیر دەهێنمەوە، 18 ساڵ لەژێر سێبەری بڕیارە مێژووییەکانت و لە قوتابخانەی پڕ لە وانەی نیشتمانپەروەریی جەنابتدا، تینویەتیی ڕۆحم بە ئاوی وەفا و دڵسۆزی و خۆشویستنی نیشتمان و گەلەکەم شکا. لەو ساڵانەی خزمەتکردندا، لە نزیکی جەنابتەوە فێربووم کە چۆن دەکرێ مرۆڤ......

سیروان هادی.. یاریزانە بەتواناکەی هۆڵەندا بە مۆدریچی کورد دەناسرێت

Karzan
سیروان هادی، یاریزانی کوردی تەمەن 11 ساڵ لە وڵاتی هۆڵەندا، بەهۆی لێهاتووییە سەرنجڕاکێشەکانی لە یاریگادا نازناوی مۆدریچی کورد-یان لێ ناوە. ئەم یاریزانە تەمەن بچووکە توانیویەتی لەنێو یانە گەورەکانی هۆڵەندا جێگەی خۆی بکاتەوە و وەک کاپتنی هەڵبژاردەی نیشتمانیی لاوانی ئەو وڵاتەش دەستنیشان بکرێت. سیروان هادی کە ئێستا تەمەنی تەنیا 11 ساڵە،......

ڕاگەیاندراوێک لە کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانییەوە

Karzan
کوردستانییانی دیاسپۆرا..خەڵکی تێکۆشەری کوردستان کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی هەموو شێوازێکی گوتاری ڕق و کینە، سووکایەتی و هاندان بۆ توندوتیژی دژ بە هەر پێکهاتە، ئایین و نەتەوەیەک ڕەت دەکاتەوە. ئێمە لەو بڕوایەداین کە ئەم جۆرە لێدوانانە، بە هەر ناو و پاساوێک بن، زیان بە یەکڕیزی و قەوارەی کۆمەڵایەتی گەلی کوردستان دەگەیەنن و......

بەرپرسی ئۆفیسی سەرپەرشتیاری گشتی رەوەندی کوردستانی لەگەڵ وەزیری کاروباری نەتەوەکانی ستاڤراپۆل کۆبوەوە

Karzan
بەرپرسی ئۆفیسی سەرپەرشتیاری گشتی رەوەندی کوردستانی لەگەڵ وەزیری کاروباری نەتەوەکان و کلتوری هەرێمی ستاڤراپۆلی وڵاتی ڕووسیای فیدراڵ کۆبووەوە، لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییە کلتورییەکانی نێوان هەردوولا تاوتوێ کران. ئەمڕۆ سێشەممە 11ـی ئابی 2026، قەهرەمان عوسمان بە نوێنەرایەتی شفا بارزانی، سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی، هاوڕێ لەگەڵ مەمێ مەمۆیان، بەرپرسی فیدراسیۆنی شنگال لە......

 230 کۆچبەر بە یەک بەلەم گەیشتنە بەریتانیا

Karzan
بۆ یەکەمجار لە مێژووی کۆچی نایاسایی لە ڕێگەی کەناڵی ئینگلیزەوە، ریکۆردێکی نوێ لە ژمارەی سەرنشینانی یەک بەلەم تۆمار کرا و 230 کۆچبەر بە یەک گەشت گەیشتنە خاکی بەریتانیا. ئەم ژمارەیە بەرزترین ئاستە کە تا ئێستا لە یەک بەلەمی بچووکدا تۆمار کرابێت، کە پێشتر ریکۆردەکە لە مانگی تەممووزدا بە 165 کەس......

لە تەتوان فێستیڤاڵی کولتوورو هونەر و کتێب بەردەوامە

Karzan
58 هەمین فێستیڤاڵی کولتوور و هونەری تەتوان بە جۆش و خرۆشێکی گەورەوە بەردەوامە، لە فێستیڤاڵەکەدا ڕۆژانە چەندین سیمینار، کۆنسێرت، پێشانگەی کتێب و وێنە بەڕێوە دەچن، گەلێک نووسەری دەزگا جیاوازەکانی چاپ و بڵاوکردنەوە لە ستاندەکاندا کتێبەکانیان بۆ خوێنەران واژۆ دەکەن. فێستیڤاڵەکە کە بە دروشمی (لە تەتوان کولتوور هەیە، هونەر هەیە، ئێمە......

شێرکۆ جیهانی لە کتێبێکی نوێدا ڕەخنە لە سیستمی پەروەردەیی باو دەگرێت

Karzan
نووسەر شێرکۆ جیهانی نوێترین بەرهەمی فیکری خۆی بە ناونیشانی (ببینە، نەک تەنیا فێرببیت: پەروەردە، ئازادی و ئەو نیگایەی مرۆڤ دادەڕێژێتەوە) بە زمانی سویدی و ئینگلیزی بڵاوکردەوە، ئەم کتێبە کە لە ئێستادا لە بازاڕە جیهانییەکاندا بەردەستە، تیشک دەخاتە سەر کاریگەرییەکانی سیستمی پەروەردە و کێبڕکێ و دەسەڵات لەسەر داڕشتنی کەسایەتی مرۆڤ. ناوەڕۆکی......

کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کۆتایی بە ئەرکەکانی هێنا

Karzan
کونسوڵخانەی گشتی ئەڵمانیا لە هەولێر گرتەیەکی ڤیدیۆیی ماڵئاوایی کونسوڵی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە، هاوکات بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم بە مەبەستی ڕێزگرتن لە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی لە ماوەی کارکردنیدا، پێشوازی لێکرد. کونسوڵخانەی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا ئەلبرێشت فۆن ڤیتکە، کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا، بە هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان و ئەڵمانیا......

ئاڵای کوردستان لەدڵی دیمەشق دا

Karzan
هەموو ئاڵاکانی دونیا وەک یەک نین. هەندێکیان لەلایەن سوپاوە لەڕێگەی هێزەوە هەڵدەکرێن، هەندێکی تریش لەلایەن گەلانەوە درووست دەکرێن، هەندێکیان لەڕێگەی خۆشەویستییەوە و هەندێکیان لەلایەن حکومەتەکانەوە، هەندێکی تریش لەڕێی قوربانیدان و خوێنەوە. ئاڵای کوردستان لەڕیزی ئەو ئاڵایانەدایە کە بەرهەمی فرمێسک و خوێن و خەباتە، ئاڵای کوردستان تەنیا پارچە قوماشێک نییە کە......