KDC

Author : nusar1

یۆنان 3تورک بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤ دەستگیردەکات

nusar1
دەستەڵاتدارانی یۆنان، دەستگیرکردنی سێ هاوڵاتی تورکیایان لە دوورگەی لرۆس بە گومانی بە قاچاخبردنی 98 کۆچبەر بە بەلەم ڕاگەیاند. بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی کە پاسەوانی کەنارئاوەکانی یۆنان بڵاوی کردۆتەوە، دوو تورک بەلەمی کۆچبەرانیان لێخوڕیون، لە کاتێکدا سێیەمیان بەرپرسی هەماهەنگی بووە و دەستگیرکراون. بەپێی ڕۆژنامەی کاثیمرینی یۆنانی، ئەو سێ تورکە، ڕووبەڕووی تۆمەتی......

تاڵیبان قوتابخانەکانی کچان دادەخاتەوە

nusar1
لە ناکاو، دوای چەند کاتژمێرێک لە دووبارە کردنەوەی، تاڵیبان داوای لە کچە خوێندکارەکان کرد، کە بگەڕێنەوە ماڵەکانیان، گوتەبێژێک ڕایگەیاند، کە گرووپەکە فەرمانی داخستنی خوێندنگا ناوەندییەکانی کچانی ئەفغانستانی داوە. عەناموڵا سمانکانی، گوتەبێژی بزوتنەوەکە، بە ئەی ئێف پی ڕاگەیاند، خوێندنگاکان داخراون، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بدەن، ئەو زانیاریانە پشتڕاست دەکاتەوە کە داوا......

هەنگاریا بڕێکی زۆر پارەی پەرلەمانتارێکی ئۆکرانی دەدۆزێتەوە

nusar1
دەستەڵاتدارانی گومرگی هەنگاریا، پارەیەکی زۆری ئەندام پەرلەمانێکی ئۆکرانیایان دۆزییەوە، ئەوەش دوای ئەوەی سنووری ئەو وڵاتەیان تێپەڕاند. بە گوێرەی ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی، گومرگی هەنگاریا، 28 ملیۆن دۆلار و نزیکەی 1.3 ملیۆن یۆرۆیان لە جانتاکانی ئەناستاسیا کۆتڤیتسکی، هاوسەری ئیگۆر کۆتڤیتسکی پەرلەمانتاری ئۆکرانی، ئەوەش کاتێ چووەتە نێو سنووری ئەو وڵاتەوە. کەیسی کۆتڤیتسکی......

رەتکردنەوەی شەڕ لە نێو سەربازانی ڕوسیا سەر هەڵدەدات

nusar1
وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا، یاخیبوونی بە کۆمەڵی لەنێو سوپای ڕووسیادا ئاشکرا کرد و، ناڕەزاییەکیشی بۆ بەشداریکردن لە شەڕی ئۆکرانیا بڵاوکردەوە. لە نوێترین ڕاپۆرتی سەربازیدا، وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا ڕایگەیاند، کە نزیکەی چوار هەفتە لەمەوپێش، 220 سەربازی فەوجێکی جەنگی ڕووسیا بەشداریان لە هێرشەکانی مۆسکۆ بۆ سەر ئۆکرانیا ڕەتکردۆتەوە. بە گوێرەی هەواڵی سکای نیوز،......

لە سەرەتای جەنگەوە ڕوسیا ژمارەی فرۆکە ونبووەکانی ئاشکراکرد

nusar1
وەزیری پەیوەندییەکانی ڕوسیا ڤیتالی ساڤیلیڤ لەزاری ئاژانسی هەواڵی ئینتەرفاکسەوە باس لەوەکراوە کە ڕۆژی سێشەممە 78 فڕۆکەی ڕوسی لە دەرەوەی وڵات زەوتکراون، چونکە ڕوسیا توشی کاریگەریی سزا نێودەوڵەتییەکان بوو لەسەر هێرشکردنە سەر ئۆکرانیا ٠ سزاکان پێداویستی فڕۆکە و پارچەی یەدەگ و خزمەتگوزاری بۆ ڕووسیایان بڕی هێلی ئاسمانی ڕوسیا 515 فڕۆکەیان لە......

ڕووسیا :تەقینەوەیەکی بەهێز لە دەریای ڕەشدا ڕوودەدات

nusar1
دەزگای هەواڵگری روسیا رایدەگەیەنێت، تەقینەوەیەکی بەهێز هەڕەشە لە دەریای رەش دەکات بەهۆی بچڕانی ئەو کێبڵانەی ژمارەیەکی زۆر لە مینی ناو دەریاکەیان بەیەکەوە بەستوەتەوە، ئۆکرانیاش بە هەواڵێکی”ساختە”ناوی دەبات. ئاژانسی ئاسایشی نیشتیمانی روسیا(FSB)، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، بەهۆی خراپی کەشوهەوا و دروستبونی رەشەبا، ئەو ئەو کێبڵانەی مینی ناو دەریای رەشیان بە بەندەرەکانەوە بەستوەتەوە......

ڕووسیا زیانەکانی 24کاتژێری ڕابردووی سوپای ئۆکرانیا بڵاودەکاتەوە

nusar1
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە بەیاننامەی ڕۆژانەی خۆیدا، ئەمڕۆ سێشەممە، ڕایگەیاند، ئەو زیانانەی لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا بەر سوپای ئۆکرانیا گەیشتوون، بڵاو دەکەنەوە. گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا، ماجینگ ئیگۆر کۆناشینکۆف، گوتی 137 جێگیری سەربازی ئۆکرانیا، کە خاڵی پشکنین و ناوەندەکانی پەیوەندیان تێدابوو تێکشکێنراون، لەنێو ئەو شوێنانەی بۆمباران کراون چەندین موشەک......

پۆڵەندا ترسی لە بەکارهێنانی پەنابەرە ئۆکرانییەکان لەلایەن باندەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە هەیە

nusar1
دەستەڵاتدارانی پۆڵەندی، هۆشداریان دا لە مەترسی ئەو چەتانەی قاچاخچێتی بە مرۆڤەوە دەکەن، بەتایبەت ژنان و منداڵانی ئاوارەی ئۆکرانی، هەروەها هۆشداریی هاوشێوەش لە وڵاتانی دراوسێ و ئەڵمانیاش دراوە لەگەڵ بەردەوامبوونی ژمارەی ئاوارەکانی ئۆکرانیا بەرەو سنوورەکانی، حکوومەتی پۆڵەندی ترسی لە هەڕەشەی ئەو چەتانە هەیە بۆسەر ئاوارە ئۆکرانییەکان، بەتایبەتی ژنان و منداڵان. مارین......

زیلینسکی چارەسەرێک بۆ ڕازیکردنی ڕووسیا ،لەبارەی دۆخی کریمیا و دۆنباس ئامادە دەکات

nusar1
ڤۆڵۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا، رایگەیاند، کە ئامادەیە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پابەندبوونی وڵاتەکەی بۆ ئەوەی بەدوای ئەندامێتی ناتۆدا نەگەڕێت، لە بەرانبەر ئاگربەست و کشانەوەی سوپای ڕووسیا و ئاسایشی ئۆکرانیا. زیلینسکی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵە تەلەفزیۆنییە نێوخۆییەکاندا، گوتی: “ئەمە سازانێکە بۆ هەمووان، بۆ ڕۆژئاوا کە نازانێت چیمان لەگەڵ بکات، سەبارەت بە ناتۆ......

کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا پشتگیری هەڵوێستی ئیسپانیا لەبارەی بیابانی خۆرئاوا دەکات

nusar1
لە دوای ئەوەی ئیسپانیا هەڵوێستی لە بارەی بیابانی خۆرئاوا بە پشتگیری کردنی پێشنیاری ئۆتۆنۆمی ، کە لەلایەن شانشینی مەغریب ڕاگەیاند. لە پێشهاتێکی نوێدا، کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا، پشتگیری هەڵوێستی ئیسپانیا دەکەن، لە بارەی هەرێمی بیابانی خۆرئاوا وەک بەشێک لە شانشینی مەغریب. نەبیلا مەسرالی، گوتەبێژی سەرۆکی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، ڕایگەیاند: “یەکێتی......