KDC

Author : nusar1

تورکیا :12کۆچبەر لە سەرمادا رەقبوونەتەوە

nusar1
وەزیری ناخۆی تورکیا سلێمان ساویلۆ ڕاگەیاند: کە 12 کۆچبەر لە سنووری یۆنان رەقبونەتەوە،پاش ئەوەی پۆلیسی پاسەوانانی سنوری یۆنان دیپۆرتیان کردوونەتەوە سایتی یۆرۆ نیوز بڵاوکردەوە ،کە ساویلۆ لە توویتەرێکدا کە وێنەی چەند کۆچەبەرێک ناروون پیشان دەدات بڵاوکردۆتەوە، کە لە کۆی 22 کۆچبەر 12 یان رەقبوونەتەوە دوای ئەوەی پاسەوانانی سنووری یۆنان دیپۆرتیان......

ئۆکرانیا سوپاکەی بەهێز دەکات

nusar1
ئۆکرانیا بڕیاریداوە بە 100 هەزار سەرباز سوپاکەی بەهێز بکات لە وەڵامی “هەڕەشەکانی ڕوسیا” و مووچەی سەربازەکانی بەرز بکاتەوە. . ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا بڕیاری زیادکردنی 100 هەزار سەربازی بۆ سوپا و زیادکردنی مووچەی سەربازی بۆ ماوەی سێ ساڵ ئیمزاکرد. زێلینسکی لە پەرلەمانی ئۆکرانیا بە داواکردنی هێمنی و دوورکەوتنەوە لە ترس،......

تێسلا زیاتر لە 53 هەزار ئۆتۆمبیل لە بازەرەکان دەکێشێتەوە

nusar1
کۆمپانیایی بەناوبانگی تێسلا بۆ ئۆتۆمبیلی کارەبایی زیاتر لە 53 هەزار ئۆتۆمبیلی لە بازارەکانی جیهان بە هۆی هەڵەی بەرنامەی ئەلکترۆنی دەکێشێتەوەسایتی سکای نیوز بڵاوکردەوە. ،کە کۆمپانیایی ناوبراو ئۆتۆمۆبیلەکان لە جۆریS,X,3وY ،کە هەڵە لە بەرنامەی ئەلکترۆنی خۆ ڕۆیشتنی ئۆتۆماتیکی داهەیە و ئەمەش لەلایەن بەکارهێنەرانی تووشی کێشە دەکات لە ڕاگەیاندنەکەی کۆمپانیای ناوبراو دا......

سوید:زانیاری هەڵەو چەواشەکارانە بەرامبەر ڕفاندنی منداڵانی موسڵمان بڵاوکراوەتەوە

nusar1
لینا هالینگرین، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند، هەفتەی رابردوو زانیاری هەڵە و چەواشەکارانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاوکراونەتەوە، کە گوایە منداڵانی موسڵمان لەلایەن خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکانەوە ڕفێنراون. هالینگن لە پۆستێکی فەیسبووکدا نووسیویەتی: “پێویستە کۆمپانیاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەرپرسیارێتی زیاتر بگرنە ئەستۆ لەهەمبەر ئەو بابەتانەی لەسەر پلاتفۆرمەکانیان بڵاودەکرێتەوە، پێویستە پێکەوە کار بۆ بەرەنگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی زانیاری......

فەڕەنسا ڤاکسین دژ بە کۆرۆنا بۆ ئەو کۆچبەرانەی دەگەنە وڵاتەکەی دابین دەکات

nusar1
ئەو کۆچبەرانەی لە ئیسپانیاوە دەگەنە هەرێمی باسکی بایۆن، باشووری ڕۆژئاوای فەڕەنسا، ئێستا دەتوانن لە بنکەی بۆزا ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا وەربگرن. بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی کۆچبەران کە بڵاو کراوەتەوە، هاتووە بە هەماهەنگی نێوان خزمەتگوزاری چاودێری تەندروستی (PASS) لە بایۆن، ئاژانسی تەندروستی هەرێمی (ARS) و شارەوانی بایۆن، ئەو کۆچبەرانەی دەگەنە پەناگەی......

بەرپرسانی گرتووخانەی ئورمییە بەندکراوێکی سیاسی کورد دەخەنە ژووری تاکەکەسییەوە

nusar1
بەندکراوێکی سیاسی کورد، کە سزای بەندکرانی هەتاهەتایی بە سەردا سەپێنراوە، بۆ ژووری تاکەکەسی گرتووخانەی نێوەندی ئورمییە گوازرایەوە. بە گوێرەی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوێنێ سێ شەممە، ئەرسەلان خودکام، بەندکراوی سیاسی خەڵکی مەهاباد، دوای ناڕەزایەتی دەربڕین بەرانبەر بەرپرسانی گرتووخانەی نێوەندیی ئورمییە، بە فەرمانی بەرپرسانی گرتووخانەکە بۆ ژووری تاکەکەسی گوازراوەتەوە. سەرچاوەیەکی......

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی پرسی کۆچبەرانی هەرێم لە دەرەوە کۆدەبێتەوە

nusar1
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بارەی پرسی کۆچبەرانی هەرێمی کوردستان لە دەرەوە کۆدەبێتەوەفەرمانگای میدیاو زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە :ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت ئەمڕۆ چوارشەممە لە بارەی خستنەڕووی ڕەوشی کۆچبەرانی هەرێمی کوردستان لە دەرەوە بەشێوەیەکی گشتی و کارەساتی ئەمدواییەی گیانلەدەستدان و بێ......

ڕێکخراوی تەندروستی جیهان هۆشداری لە سوککردن یان هەڵگرتنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی دەدات

nusar1
بەرێوەبەری ڕێکخروای تەندروستی جیهان تێدێرسۆ ئەدهانۆم گێبریسوس هۆشداری دا لەوەی کەهەندێک ووڵات سەرکەوتنیان بەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاندووە و یان ڕێکارەکانی خۆپارێزیان سوک کردۆتەوە، ئەم ڤایرۆسە لە بڵاوبوونەوەی خێراو فراوانی ئاستی تووشبوان و گیان لەدەستدان ترسناکە لێدوانی بەرێوەبەری ڕێکخراوی ناوبراو دوای ئەو بڕیارەی هەندێک وڵات وەک دانمارک سەرکەوتنیان بەسەر پەتایی کۆرۆنا......

گرژییەکانی ئۆکرانیا لە ئەنجوومەنی ئاسایش هیچ ئەنجامێکی نەبوو

nusar1
لەسەر داوای ئەمەریکا، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبوونەوەی لە بارەی کێشەی ئۆکرانیا ئەنجامدا، بەڵام بەهۆی یەکتر تۆمەتبارکردنی ئەمەریکا و ڕووسیا، کۆبوونەوەکە هیچ ئەنجامێکی نەبوو. لەمبارەوە لیندا تۆماس گریندفێلد، باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، ڕایگەیاند: ئەم هێزە زۆرە سەربازییە لە ئەوروپا هەیە، بێوێنەیە، دەیەیەکە کۆبووەنەوەی گەورەی هێزی سەربازی وا لە ناوچەکە نەبووە. نوێنەری......

یۆنان چەندین کۆچبەر ناچار بە گەڕانەوە بۆ کەناراوەکانی تورکیا دەکات

nusar1
چەندین کۆچبەر کە لەسەر بەلەمی پلاستیكی و بەلەمی رزگارکردن بوون، لەلایەن ئاسایشی کەناراوەکانی یۆنانەوە ناچارکرابوون بڕۆنەوە سنوورە ئاوییەکانی تورکیا، لە نزیک کەناراوەکانی شارۆچکەی مارماریسئ سەر بە پارێزگای موغڵای باشووری رۆژئاوای تورکیاوە ڕزگار کران. فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا رایگەیاند، دوای گەیشتنی زانیاری لەسەر بوونی کۆچبەر لەسەر بەلەمی پلاستیكی و بەلەمی رزگارکردن......