KDC

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق: گەڕاندنەوەی زۆرەملێی پەنابەران لە وڵاتانی دیکەوە رەتدەکەینەوە

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، ئیڤان فایەق رایگەیاند، گەڕاندنەوەی زۆرەملێی پەنابەرانی عێراقی لە وڵاتانی دیکەوە رەتدەکەنەوە.

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئیڤان فایەق لە میانی سەردانێکی فەرمیدا بۆ ئەمریکا و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکی پەیوەندیدار بە دۆسیەی کۆچبەران و پەنابەران، ئاماژەی بەوە کردووە کە حکوومەتی وڵاتەکەی گەڕاندنەوەی زۆرەملێی پەنابەرانی عێراق لە ئەمریکا رەتدەکاتەوە، بەتایبەتی ئەوانەی داوای پێدانی رەگەزنامەی ئەمریکیان رەتکراوەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە بەرپرسانی ئەمریکا بە وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراقیان راگەیاندووە کە لەمەودوا پەنابەرانی عێراق لەلایەن ئیدارەی ئەمریکاوە مامەڵەیەکی تایبەتییان لەگەڵدا دەکرێت پەیوەست بە وەڵامدانەوەی داواکانیان.

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، ئیڤان فایەق داوای لە بەرپرسانی ئەمریکا کردووە بە رێزەوە مامەڵە لەگەڵ پەنابەرانی عێراقییدا بکەن و بەشێوەیەکی باشتر دۆسیەکانیان لەبارەی وەرگرتنی مافی پەنابەریی و وەرگرتنی رەگەزنامەی ئەمریکیی لێ وەربگیرێت.

___

ئەمەریکا: شفا بارزانی لەگەڵ کلدانییەکانی شاری دیترۆیت چەند دیدارێکی سازکرد

nusar1

نەسرین عابدین دەرهێنەری فیلم، پیرۆزبایی لە ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەکات

KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێک لەسەر بومەلەرزەکەی باکور و ڕۆژئاوا بڵاودەکاتەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW