KDC

بزانە لە ماوەی شەش مانگدا چەند کۆچبەر خنکاون

رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی ئاشکرا کرد کە لە رێگای چوون بۆ ئەورووپا خنکاون، رایگەیاندووە، کە بە بەراورد بە دوو ساڵی رابردوو ژمارەکە بۆ دوو بەرانبەر بەرزبۆتەوە.

رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی لە دوایین راپۆرتی خۆیدا رایگەیاند، کە لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ، ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی بۆ گەیشتن بە وڵاتانی ئەورووپا لە ئاودا خنکاون بە بەراورد بە دوو ساڵی رابردوو زیاتر بووە.

رێکخراوەکە ڕوونیشیکردۆتەوە، کە زیادبوونی ژمارەی مردن لەکاتی کۆچی هاووڵاتیان، لە کاتێکدایە چالاکی هێزەکانی پاراستنی سنوورە ئاوییەکانی لیبیا بۆ رێگری لە کۆچی هاووڵاتیان زیادیکردووە، چونکە لیبیا دەروازەیەکی سەرەکیی کۆچی هاووڵاتیانی ئەفریقایە بۆ ئەورووپا.

هەر بە پێی ئاماری رێکخراوەکە، لە شەش مانگی ئەمساڵدا هەزار و 146 کەس خنکاون.

___

سێ کورد لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شارەوانییەکانی بەریتانیا سەرکەوتنییان بەدەستهێناوە

nusar1

ئەورووپا رێوشوێنی توند لە دژی ئیخوان دەگرێتە بەر

KDC

قوبرس گۆرانکاری لە یاسای پەنابەران دەکات

nusar1