KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامی سەرەخۆشی خۆیان ئاڕاستەی بنەماڵەی هونەرمەندێک دەکەن

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بەبۆنەی کۆچی دوایی هونەرمەندی دیاری کورد، شادمان مەلا عەزیز، پرسە و سەرخۆشی خۆیان ئاڕاستەی بنەماڵەی ناوبراو دەکەن،هیواخوازیشن خودای گەورە بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.

بەناوی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، پرسە و سەرخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە و کەسوکار و هاوڕێیانی دەکەین، لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات، هاوکات ئارامی و دڵنەوایی بۆ هەموو لایەک دەخوازین.

هونەرمەندی دیاری دراما و شانۆی کوردی، شادمان مەلا عەزیز سەحاف، بەهۆی نەخۆشییەکی کوشندەوە کۆچی دوایی کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، رێککەوتی 15.01.2023، لە شاری سلێمانی، هونەرمەندی دیاری دراما و شانۆی کوردی شادمان مەلا عەزیز سەحاف، بەهۆی نەخۆشی شێرپەنچەوە کۆچی دوایی کرد.

هونەرمەندی کۆچکردوو لەساڵی 1959 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، جگە لە کاری هونەری، لە بەشی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی سلێمانی کاری کردووە و، هونەرمەندێکی بە ئەزموونی بواری دراما و شانۆی کوردی بووە.

بە کۆچی دوایی هونەرمەند شادمان مەلا عەزیز، کورد کەسایەتییەکی بە ئەزموون و چالاکی بواری دراما و شانۆی کوردی لە دەستدا.

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

15.01.2023

___

لەزەریای هیندی هێرش کراوەتە سەر کەشتیەکی بازرگانی ئیسرائیل

KDC

دادگای فیدڕاڵی بڕیارێکی دیکەی تایبەتی دژ بەکورد دەرکرد

nusar1

ئەمەریکا: شفا بارزانی لەگەڵ کلدانییەکانی شاری دیترۆیت چەند دیدارێکی سازکرد

nusar1